هۆكاری شكستی كوده‌تای توركیا ئاشكرا ده‌كرێت
خه‌ڵك له‌ماوه‌ی نیو كاتژمێردا رژانه سه‌ر شه‌قام
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌نووسێكی به‌ریتانیا دوو هۆكاری سه‌ره‌كی شكستی كوده‌تای توركیا ئاشكرا ده‌كات.
تیم مارشاڵ به‌پرسی پێشووی به‌شی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌ناڵی سكای نیوز له به‌رنامه‌یه‌كی BBC رایگه‌یاند نه‌كوژرانی ئه‌ردۆغان و بێ ده‌نگ نه‌كردنی میدیا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه كوده‌تا به‌پێچه‌وانه ببێته‌وه.
مارشاڵ سه‌باره‌ت به شكستی كوده‌تای توركیا گوتی: "كوده‌تاكه هه‌رچه‌نده به‌رفراوان بوون، به‌ڵام قووڵ نه‌بوو".
هه‌ر له درێژه‌ی باسه‌كه‌دا گوتی: "ئه‌نجامده‌رانی كوده‌تا دوو هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان هه‌بوو، ئه‌ردۆغانیان نه‌كوشت. ئه‌نجامده‌رانی كوده‌تا ده‌بوایه له یه‌كه‌م هه‌نگاودا ئه‌ردۆغانیان له‌ناو ببردبا، چونكه یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی كوده‌تا، كوشتن یان ده‌ستگیركردنی رێبه‌ری وڵاته".
هۆكاری دووه‌می شكستی كوده‌تای توركیا بۆ به‌رده‌وامبوونی په‌خشی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو كه‌ناڵی NTV و CNN Turk گه‌ڕانده‌وه و گوتی: "ئه‌ردۆغان كه رقی له سوسیال میدیایه، به سوودوه‌رگرتن له Facetime سوسیال میدیا له شاشه‌ی CNN Turk داوا له خه‌ڵك كرد برژێنه سه‌ر شه‌قام، كوده‌تاكه هه‌رچه‌نده به‌رین بوون، به‌ڵام قووڵ نه‌بوو، له‌ماوه‌ی نیو كاتژمێردا خه‌ڵك رژایه سه‌ر شه‌قام و كوده‌تاكه به‌پێچه‌وانه بوو.