ئەمڕۆ ئەردۆغان سەردانی رووسیا دەکات

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی رووسیا دەکات و لەگەڵ ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

ئاژانسی فەرمیی تورکیا رایگەیاند، ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە پارێزگای سۆچی لە رووسیا و لەگەڵ ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و پوتن، ئەو پێشنیازەی پوتن دەبێت کە لەبارەی هەناردەکردنی دانەوێڵەوە رایگەیاندبوو، جگە لەوە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت.

سەردانەکەی ئەردۆغان لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە مۆسکۆ و لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، هاوتا رووسییەکەی کۆبووەوە.

دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا هاکان فیدان ئاشکرایکرد، تورکیا هەرچی پێبکرێت لەپێناو زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەکە دەیکات لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی رووسیاش جەختی لەوەکردەوە کە پێویستە مەرجەکانی رووسیا جێبەجێ بکرێن. ئەوکات ئامادەی گەڕانەوەی رێککەوتننامەکەن.