هۆكاری بانگهێشت نه‌كردنی هه‌ده‌په بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ئاشكرا ده‌كرێت
سری سوره‌یا بووه بیانوو
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی جمهوورییه‌تی توركیا هۆكاری بانگهێشت نه‌كردنی هه‌ده‌په له لایه‌ن ئه‌ردۆغان بۆ كۆمبوونه‌وه‌ی سه‌رانی پارته سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كات.
رۆژنامەكه به مانشێتی "سری سوره‌یا بووه بیانوو" نووسیوه به‌كارهێنانی وشه‌ی "به‌ڕێز ئۆجه‌لان" له لایه‌ن سری سوره‌یا ئونده‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په و ره‌خنه‌گرتن له ئه‌ردۆغان و حكوومه‌تی توركیا له كۆمبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و یه‌كێتی بۆرسه و ژووره بازرگانییهكاتی توركیا، بووه هۆی تووڕه‌بوونی ئه‌ردۆغان، كە ھەدەپە بۆ كۆبوونەوە بانگھێشت نەكردووە.
ئه‌ردۆغان پاش شكستی كوده‌تا، په‌یوه‌ندیی به سه‌رانی هه‌ردوو پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیا كردبوو و سوپاسی هه‌ڵوێستیان بەرامبەر كودەتا كردبوو، به‌ڵام خۆی له هه‌ده‌په پاراست.