ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار له مۆندیالی 2026 جێبه‌جێ ده‌كرێن

مۆندیالی 2026 بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا به به‌شداریی 48 هه‌ڵبژارده به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه له‌لایه‌ن وڵاتانی كه‌نه‌دا، مه‌كسیك و ئه‌مریكا میوانداریی ده‌كرێن، سبه‌ی پێنجشه‌ممه له ئه‌مریكای باشوور یارییه‌كانی پاڵاوتن بۆ مۆندیال ده‌ستپێده‌كات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) له ساڵی 2017 گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی بۆ مۆندیالی 2026 په‌سه‌ند كرد، ژماره‌ی كورسییه‌كانی بۆ شه‌ش فیدراسیۆنی كیشوه‌ری به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش كرد:
ـ كیشوه‌ری ئاسیا (8.5) كورسی: هه‌شت هه‌ڵبژارده راسته‌وخۆ سه‌رده‌كه‌ون بۆ مۆندیال، هه‌ڵبژارده‌یه‌كیش بۆ پله‌ی ئۆف سه‌رده‌كه‌وێت.
ـ كیشوه‌ری ئه‌فریقیا: (9.5) کورسی: له‌م كیشوه‌ره نۆ هه‌ڵبژارده راسته‌وخۆ بۆ مۆندیال سه‌رده‌كه‌ون، هه‌ڵبژارده‌یه‌كیش بۆ یاریی پله‌ی ئۆفی كیشوه‌ری سه‌رده‌كه‌وێت.
- ئەمریکای باکوور و ناوەڕاست و کاریبی (کۆنکاکاف): 6.5 کورسی: شه‌ش هه‌ڵبژارده راسته‌وخۆ سه‌رده‌كه‌وێت، جیاواز له كیشوه‌ر و به‌شه‌كانی دیكه، بە دوو تیپەوە بۆ پلەی ئۆفی کیشوەری سه‌رده‌كه‌ون.
ـ ئه‌مریكای باشوور (كۆنمێبۆڵ) 6.5 كورسی: شه‌ش هه‌ڵبژارده راسته‌وخۆ سه‌رده‌كه‌ون، نیو كورسییه‌كه‌ی دیكه‌ش بۆ پله‌ی ئۆفی كیشوه‌ری سه‌رده‌كه‌وێت.
- کیشوەری ئۆقیانووس: 1.5 کورسی: هه‌ڵبژارده‌یه‌ك راسته‌وخۆ بۆ مۆندیال سه‌رده‌كه‌وێت، هه‌ڵبژارده‌یه‌كیش له پله‌ی ئۆفی كیشوه‌ری یاریی ده‌كات.
ـ كیشوه‌ری ئه‌ورووپا (16) كورسی: له‌م كیشوه‌ره 3 كورسیان زیاد بووه و شازده هه‌ڵبژارده راسته‌وخۆ بۆ مۆندیال سه‌رده‌كه‌ون.
كیشوه‌ری ئاسیا
له‌م كیشوه‌ردا هه‌ڵبژارده‌كان له یه‌ككاتدا پاڵاوتنی هاوبه‌ش بۆ مۆندیالی 2026 و جامی ئاسیای 2027 ده‌كه‌ن.
قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنه‌كان لە كیشوه‌ری ئاسیا به به‌شداریی 20 هه‌ڵبژارده، هه‌ریه‌كه‌یان دوو یاریی به‌شێوازی چوون و گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن، یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ش له مانگی 10ـی 2023 ده‌ستپێده‌كات، دەست پێدەکات.
له‌م كیشوه‌ر 10 هه‌ڵبژارده راسته‌وخۆ بۆ قۆناغی دووه‌م سه‌رده‌كه‌ون، یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه له مانگی 11ـی 2023 تا حوزه‌یرانی 2024 به‌رده‌وامی ده‌بێت، هه‌ڵبژارده‌كان دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه، هه‌ریه‌كه‌یان نۆ یاریی ده‌كه‌ن.
كیشوه‌ری ئه‌فریقیا:
قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکان لە مانگی 11ـی 2023 ده‌ستپێده‌كات و ئه‌م قۆناغه له مانگی 10ـی 2025 كۆتایی دێت. هه‌ڵبژارده‌كانیش به‌سه‌ر 9 گرووپ دابه‌ش كراون، هه‌ر گرووپێك له شه‌ش هه‌ڵبژارده پێك دێت، پێشه‌نگی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵه‌كان راسته‌وخۆ بۆ مۆندیال سه‌رده‌كه‌وێت، چوار باشترین تیپی پله‌ی دووه‌م كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنا بلیتێكی پله‌ی ئۆفی كیشوه‌ری.
کۆنکاکاف
هەڵبژاردەکانی کەنەدا و مێكسیك و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وه‌كو وڵاتانی میواندار راسته‌وخۆ بۆ مۆندیالی 2026 سه‌رده‌كه‌ون،
ئەمریکای باشوور
له‌م كیشوه‌ره، پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال به شێوازی خول به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه تێیدا 10 هه‌ڵبژارده به‌شێوه‌ی یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، شه‌ش هه‌ڵبژارده راسته‌وخۆ ده‌گاته مۆندیال، ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی له ریزبه‌ندی حه‌وت دێت ده‌چێته پله‌ی ئۆفی كیشوه‌ری.
كیشوه‌ری ئەوروپا
قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان بۆ پاڵاوتنی مۆندیال له 12 گرووپ پێك دێت، هه‌ر گرووپێك له پێنج یان چوار هه‌ڵبژارده پێك دێت، یارییه‌كان به سیسته‌می خول به‌ڕێوه‌ده‌چێت به شێوازی چوون و گه‌ڕانه‌وه.