هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مەریكا بەراورد بە ساڵی رابردوو سەدا 33.5 زیادی کردووە
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له شه‌ش مانگی رابردوودا هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا نزیكه‌ی 65 ملیۆن به‌رمیل بووه.
به‌پێی خشته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیاری وزه‌ی ئه‌مەریكا، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خام و پێكهاته‌كانی بۆ ئه‌مریكا له شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا 64 ملیۆن و 737 هه‌زار به‌رمیل بووه و رێژه‌كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2022 سه‌دا 33.5 زیادی كردووه، كه ئه‌وكات 48 ملیۆن و 459 هه‌زار به‌رمیل بووه، به‌م پێیه سه‌دا 139 ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ئه‌مریكا زیادیكردووه.
لە خشتەکەدا هاتووه، بەرزترین ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمریکا لە شەش مانگی ساڵی 2023 لە مانگی شوباتدا بووە کە گەیشتووەتە 12 ملیۆن و 168 هەزار بەرمیل، کەمترین رێژەی هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی حوزەیران بووە کە 9 ملیۆن و 330 هەزار بەرمیل ملیۆن بەرمیل بووه.