سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه

K24 – هەولێر:
سبه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به خوێندنه‌وه بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
له‌كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقدا هاتووه، رۆژی شه‌ممه كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌ڕۆ دانیشتنه‌كانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه و تێیدا خوێندنه‌وه بۆ شه‌ش پڕۆژه‌و ره‌شنووسه یاسا ده‌كرێت.
گرنگترین ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت، بریتین له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ره‌شنووسی یاسای ته‌ندروستی ده‌روونی و یاسای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی گواستراوه و نه‌گواستراوه‌ی رژێمی پێشوو، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا و ره‌شنووسی دیكه‌ش له‌خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندان.