ناوه‌ندێكی ستراتیژی: رێژه‌ی ده‌نگده‌ران له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كه‌م ده‌بێت

K24 - هەولێر:
ناوه‌ندی ستراتیژی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ هۆشداری له رێژه‌ی كه‌می به‌شداری ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له‌و ئاسته به‌رزه‌دا نابێت كه پێشبینی بۆ ده‌كرێت.
كۆمسیۆنیش ئاشكرایكردووه، له 23 ملیۆن هاووڵاتی كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، تائێستا زیاتر له 10 ملیۆنیان تۆماری ده‌نگدانیان نوێكردووه‌ته‌وه.
چاودێرانی سیاسی له‌عێراق پێشبینی ده‌كه‌ن به‌شداری جه‌ماوه‌ری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌نزمترین ئاستدابێت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ كشانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه سیاسییه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه وا ده‌كات رێژه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كاندا له‌و ئاسته‌دا نه‌بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و هێزانه‌ی دژی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانن، هاوكات به‌شدارینه‌كردنی ره‌وتی سه‌دریش له‌پرۆسه‌ی سیاسی زیاتر بێ هیوای كردوون.
ناوه‌ندی ستراتیژی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌عێراق كه تایبه‌تمه‌نده به راپرسی و رووپێوی مه‌یدانی ئاشكرایكردووه، به وه‌رگرتنی بۆچوونی 2500 ده‌نگده‌ر له 15 پارێزگاكه‌ی عێراق ده‌ركه‌وتووه، رێژه‌ی به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له‌و ئاسته به‌رزه‌دا نابێت كه پێشبینی بۆ ده‌كرا.
له‌لایه‌كی دیكه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دووپاتیده‌كاته‌وه، زیاتر له 23 ملیۆن هاووڵاتی مافی ده‌نگدانیان ده‌بێت، به‌ڵام تائێستا زیاتر له 10 ملیۆن كه‌س تۆماری ده‌نگدانیان نوێكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، رێژه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان زۆر كه‌متره له‌و ژمارانه‌ی كۆمسیۆن بڵاویان ده‌كاته‌وه، كه پێشبینی ده‌كرێت كه‌متر له سه‌دا 30ی ده‌نگده‌ران تۆماریان نوێكردبێته‌وه، به‌م پێیه بێت ژماره‌یه‌كی زۆرتر پرۆسه‌كه بایكۆت ده‌كه‌ن.
به‌پێی دوایین ئامار كه له ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و رێكخراوه ناوخۆییه‌كانه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه ده‌ركه‌وتووه، رێژه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا زیاتر له سه‌دا 50 ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌رهاتو رێژه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران وه‌ربگیرێت، ئه‌وا رێژه‌كه له‌سه‌دا 20ی ده‌نگده‌ران تێپه‌ڕناكات.
له‌لایه‌كی دیكه محه‌ممه‌د عه‌مر له هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی، رایگه‌یاندووه، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاگاداری ئەو گرفتانەیە كه هاتووه‌ته به‌رده‌م هەڵبژاردنەکان، ئەمەش بەو مانایەیە دەسەڵاتی ئێستا لە ئاستی نێودەوڵەتیدا نوێنەرایەتی ئیرادەی راستەقینەی عێراق ناکات، بەڵکو نوێنەرایەتی هێزە چەکدارەکان دەکات کە تواناکانی وڵاتیان کۆنتڕۆڵ کردووە.
به‌پێی دوایین ئاماری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، 296 حزبی سیاسی له‌چوارچێوه‌ی 50 هاوپه‌یمانی جیا و زیاتر له 60 كاندیدی سه‌ربه‌خۆ كێبڕكێی بۆ به‌ده‌ستهێنانی 275 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌ش 75 كورسی كۆتا بۆ ئافره‌تان و 10 كورسیش بۆ پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ته‌رخان كراوه.
رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، مانگی ته‌ممووزی بۆ تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی، حزب و كاندیده‌كان د‌یاریكردبوو.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 17ـی ئابی 2023) عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، 222 كه‌س وه‌ك كاندیدی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆمیسیۆن تۆمار كراوه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌و ژماره‌یه بۆ سه‌ر سێ هه‌زار كاندید به‌رز ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا روونیكردبووه‌وه، كۆمیسیۆن رێگه به خۆكاندیدكردنی ژماره‌یه‌ك كه‌س نادات، له‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ی رێككاره‌كانی یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری ده‌یانگرێته‌وه، هاوكان ئه‌وانه‌شی هه‌ر بڕیارێكی دادگایان له دژ ده‌رچوون، یاخود بڕوانامه‌ی ساخته‌یان هه‌یه، یانیش به‌پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ره‌فتاری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه.