رووسیا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان لەچوار ناوچەی ئۆکرانیا ئەنجام دەدات
K24 – هەولێر:
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان لەشارەکانی رووسیا دەستیان پێکرد، لەناویشیاندا ئەو چوار هەرێمەی ئۆکرانیا کە ساڵی رابردوو رووسیا لەرێگەی ریفراندۆمەوە لکاندنی بەخاکەیەوە.
ئەو چوار ناوچەیەی ئۆکرانیا کە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانیی رووسیایان تێدا بەڕێوەدەچێت بریتین لە کۆمارەکانی لۆهانسک، دۆنێتسک، هەرێمەکانی خیرسۆن و زاپۆریژیا، دەنگدانی هاوڵاتییانی ئەو چوار هەرێمە لە 31ی مانگی رابردووەوە دەستی پێکردووە و ئەمڕۆ تەواو دەبێت، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش سندوق دەباتە ناوچەکانی جەنگ تا هاووڵاتییان بتوانن دەنگ بدەن.
بەرپرسانی ئۆکرانیا داوایان لە وڵاتانی دیکە کردووە دان بە ئەنجامی دەنگدانەکەدا نەنێن، کە وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا بە "هەڵبژاردنی ساختە" ناوی بردووە، بڕیارە دەنگدەران دەسەڵاتی یاسادانانی هەرێم هەڵبژێرن پارێزگاری هەرێمەکان دیاری دەکات. هەروەها لە پارێزگاکانی دۆنێتسک و لوهانسکیش هەزاران کاندید کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی کورسی دەیان ئەنجوومەنی ناوخۆیی.
لە ناوچە داگیرکراوەکان، هەفتەی رابردوو دەنگدانی پێشوەختە دەستیپێکرد، چونکە بەرپرسانی هەڵبژاردنەکان دەرگا بە دەرگا یان دانانی وێستگەی کاتی دەنگدان لە شوێنە گشتییەکان بۆ ئەوەی رێبواران رابکێشن، رکابەری سەرەکی لە هەڵبژاردنەکەدا رووسیای یەکگرتووە، ئەو پارتە دڵسۆزە بۆ پوتن کە زاڵە بەسەر سیاسەتی رووسیادا، هەرچەندە ئەوانی دیکەش وەک پارتی کۆمۆنیست و پارتی لیبراڵ دیموکراتی ناسیۆنالیستیش لە دەنگەکاندان.
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان لە 80 هەرێمی رووسیا بەڕێوەدەچێت و تیایدا 70 هەزار کەس لەسەر 20 پارتی جیاواز خۆیان بۆ شارەوانییەکان کاندیدکردووە، ئەم هەڵبژاردنە لەلایەن کیێڤ و رۆژئاواوە ئیدانە کراوە.