پاریس ده‌یه‌وێت هه‌مان گرێبه‌ستی كریستیانۆ له‌گه‌ڵ نه‌سڕ له‌گه‌ڵ ئێمباپێ واژۆ بكات
ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان هه‌وڵی هێشتنه‌وه‌ی كلیان ئێمباپێ ده‌دات كه هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت، پاریس ئۆفه‌رێكی خه‌یاڵی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئێمباپێ ئاماده كردووه كه یه‌كسانه به هه‌مان ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕ واژۆی كردووه.
به گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی دێفێنسیا سێنتراڵی ئیسپانیا، پاریس سانجێرمان ترسی هه‌یه هاوینی داهاتوو ئێمباپێ به گرێبه‌ستێكی خۆڕایی بچێته ریال مه‌درید، چونكه یاریزانه‌كه له مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوو مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بكات.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: خاوه‌نه قه‌ته‌رییه‌كانی پاریس سانحێرمان ده‌یانه‌وێت ئۆفه‌رێكی مێژوویی پێشكه‌شی ئێمباپێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رازی بكه‌ن بۆ ساڵانێكی زیاتر له پاریس بمێنێته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئۆفه‌ره‌كه‌ی پاریس سانجێرمان یه‌ك ملیار یۆرۆیه بۆ گرێبه‌ستێك تا ساڵی 2029، به‌مه‌ش ئێمباپێ بۆ هه‌ر ساڵێك 200 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش هه‌مان مووچه‌یه كه ساڵانه كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕ وه‌ریده‌گرێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت ئێمباپێ 100 ملیۆن یۆرۆی لە پاداشتی دڵسۆزیەکەی كردووه‌ته قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌م وەرزەدا بگەڕێتەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان و یارییەکانی لەگەڵ پاریس ئەنجام بدات، ئه‌م وه‌رزه له خولی فه‌ره‌نسا له كۆی 3 یاری، 5 گۆڵی كردووه.
كیلیان ئێمباپێ ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی مۆناكۆ ده‌ركه‌وت، دواتر له هاوینی 2017 به به‌های 120 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، له كۆی 263 یاری، 217 گۆڵ و 98 ئاسیستی كردووه.