کەشناسی: لە هەندێک ناوچە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچەی کوردستان بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 10/9/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵ  لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم و ناوچەکانى گەرمیان، پلەی گەرما بە نزیکەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، جگە لە شارى سلێمانى کە کەمێک نزم دەبێتەوە  .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە  بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ  .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 37 پلەى سیلیزى

سلێمانی:34 پلەى سیلیزى

دهۆک : 35  پلەى سیلیزى

کەرکووک: 39 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 39 پلەى سیلیزى

 زاخۆ: 37 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 26 پلەى سیلیزى

سۆران : 35  پلەى سیلیزى

گەرمیان:  40  پلەى سیلیزى