سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه

K24 - هەولێر:
سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و تێیدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا ده‌كات، له‌وانه، بیمه‌ی كارمه‌ندانی (حكومی و تایبه‌ت) و پێدانی مۆڵه‌ت به فه‌رمانبه‌ران.
به‌گوێره‌ی پرۆگرامی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، سبه‌ی (دووشه‌ممه 11ـی ئه‌یلوولی 2023)، كاتژمێر 1ـی دوای نیوه‌ڕۆ، په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه‌ی یاسای هه‌مواری دووه‌می بیمه‌ی كارمه‌ندانی حكومی و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌نگی پێده‌درێت.
وێڕای ئه‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای ته‌ندروستی ده‌روونی ئه‌نجامده‌درێت.
هه‌ر له دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان و پڕۆژه یاسای تۆماری له‌دایكبووان و كۆچكردووان ئه‌نجام ده‌درێت.
له كارنامه‌كه‌دا هاتووه: "خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای پێدانی مۆڵه‌تی ئاسایی به فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت و گفتووگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌نجام ده‌درێت، هاوكات، گفتوگۆ له باره‌ی پڕۆژه یاسای ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق ده‌كرێت".
