وەزیری دەرەوەی نەمسا ئەمڕۆ دێتە عێراق
K24 - هەولێر:
ئه‌مڕۆ دووشەممە 11ـی ئەیلوول، ئه‌لیكسانده‌ر تشالنبێرگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته عێراق.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ ئه‌لیكسانده‌ر تشالنبێرگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری نه‌مسا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا ده‌كاته‌وه.
سه‌حاف ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆده‌بنه‌وه، هەر ئەمڕۆش له رێوڕه‌سمێكدا باڵیۆزخانه‌ی نه‌مسا له به‌غدا ده‌كرێته‌وه.
لە ساڵی 1991ـەوە، نەمسا باڵیۆزخانەی لە بەغدا داخستووە و تەنیا نوێنەرایەتییەکی بازرگانی لە بەغدا هەبووە و لە ماوەی رابردووش، چەند جارێک عێراق بە فەرمی داوای گەڕانەوەی نوێنەرایەتی دییپلۆماسی ئەو وڵاتەی کردووە بۆ بەغدا.
لە ئەیلوولی 2021، لەمیانی کۆبوونەوەی فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەلکساندەر شالنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا لە ڤییەننا، داوای دووبارە کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتەی کرد لە بەغدا، کە زیاتر لە 30 ساڵە کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە وڵاتی ئوردن ئەنجام دەدرێت.
دواتریش لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو، حکومەتی نەمسا بڕیاریدا جارێکی دیکە باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدا بکاتەوە و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ عێراق بباتە ئاستێکی بەرزتر.
نەمسا وڵاتێکی گرنگی یەکێتی ئەوروپایە و ژمارەیەکی بەرچاو لە رەوەندی کوردی و عێراقی لەو وڵاتەدا دەژین، هەرچەندە عێراق باڵیۆزخانەی لە ڤییەننا هەیە، لە هەوڵی بەردەوامدا بووە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە زیاتر بەرەو پێش ببات.