گرافیک.. تیرۆرستییەکان لە فەرەنسا

K24 – هەولێر

لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا زۆرترین هێرشی تیرۆرستی کراوەتە سەر فەرەنسا.

لە 7ی کانوونی دووەمی 2015، هێرشکرایە سەر رۆژنامەی شارلی هیبدۆ لە پاریس، لە ئەنجامدا 12 کەس کوژران و هەشت کەسی دیکە برینداربوون، هێرشی تیرۆرستی تشرینی دووەمی هەمان ساڵ بۆ سەر فەرەنسا بە خوێناویترین هێرشی ئەم چەند ساڵەی دوایی دادەنرێت کە بەهۆیەوە 130 کەس کوژران و 413 کەسی تر برینداربوون، داعش ئەنجامدانی ئەو هێرشەی تیرۆرستییەی گرتە ئەستۆ.