زریانی دانیال به توندی لیبیا ده‌گرێته‌وه و میسریش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری ده‌كات

K24 - هەولێر:
ژماره‌ی قوربانیانی زریانی دانیال له لیبیا بۆ 150 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه، هاوكات زیانێكی زۆری ماددیش به‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته كه‌وتووه و میسریش ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌كات
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 11ـی ئه‌یلوولی 2023) به‌رپرسانی حكومه‌تی لیبیا رایانگه‌یاند، به‌هۆی زریانی دانیاله‌وه كه له ئه‌نجامی بارانێكی زۆره‌وه له رۆژهه‌ڵاتی لیبیا دروست بوو، لانیكه‌م 150 كه‌س بوونه‌ته قوربانی و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوونه و بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گوازراونه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی لیبی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، زریانه‌كه زیاتر ناوچه‌كانی ده‌رنه و چیای سه‌وز و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی گرتووه‌ته‌وه و زیانێكی گه‌وره‌ی ماددی به‌ر موڵكی گشتی و تایبه‌تی گه‌یاندووه.
زریانی دانیال ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه بێجگه له لیبیا، توركیا، یۆنان و بولگاریاشی گرتووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بگاته میسر و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ش رایده‌گه‌یه‌نن ئاماده‌كارییان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازر كردووه. شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن، زریانه‌كه زۆر به‌هێزه به‌تایبه‌ت به‌هۆی رێژه‌ی دابارینی باران له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا.
حکومەتی یەکێتی نیشتمانی لیبیا وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری زریان و بارانبارینی چاوەڕوانکراو، لە ئێوارەی شەممه 9ـی ئهیلوول تا رۆژی دووشەممە 11ـی ئهیلوول، قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی لیبیا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "قەدەغەی هاتوچۆ تا رۆژی دووشەممە، بەردەوام دەبێت"، هەروەها داوای چۆڵکردنی ناوچەکان و داخستنی سەرجەم دوکانەکانی تەنیشت کەناراوەکانی لیبیا و داخستنی ناوچە نزمەکانی کرد کە دەکەوێتە نزیک دۆڵەکان.
هه‌روه‌ها چوار بەندەری گەورەی نەوتی لیبیا رەئس لانوف، زویتینا، بریقە و سیدرا، ئێوارەی رۆژی شەممە 9ـی ئهیلوول، بۆ ماوەی سێ رۆژ و تاوه‌كو رۆژی دووشه‌ممه 11ـی ئهیلوول بەهۆی زریانی دانیاله‌وه داخران.