فه‌رمانبه‌ری بانك: ئانتۆنی ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته سه‌ر منیش
تا دێت دۆخی ئانتۆنی یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد قورس‌تر ده‌بێت، خانمێكی دیكه‌ی فه‌رمانبه‌ری بانكیش ئاشكرای ده‌كات ئانتۆنی ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ری، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌و یاریزانه ئێستا به‌وه تاوانبار كراوه كه ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر كچه هاوڕێیه‌كی خۆی، به‌هۆیه‌وه له مانچێسته‌ر یونایتد سڕ كراوه و له هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلیش دوورخراوه‌ته‌وه.
ئێنگرید لانا خانمە فەرمانبەرێکی بانکە و لە بواری ئاڵوگۆڕی دراو کار دەکات، ئەم خانمە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی بەڕازیل دانی پێدا دەنێت کە ئانتۆنی بەڕازیلی و یاریزانی مانچێستەر یونایتد هەوڵیداوە دەستدرێژی بکاتە سەری، ئەم لێدوانانەی لانا لە کاتێکدایە ئانتۆنی تێوەگلاوە بە لێدان و هێرشکردنە سەر خانمە هاوڕێیەکی لە بەڕازیل و ئێستا لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
ئێنگرید به‌مشێوه‌یه چیرۆكی خۆی له‌گه‌ڵ ئانتۆنی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: من لە شاری بارسێلۆنا بووم، لەوێ چاوم بە ئانتۆنی کەوت، پێی گوتم کە بێمە ئینگلتەرا بۆ ئەوەی قسە لەسەر گواستنەوەی پارە بکەین. منیش تەواو خۆم دڵنیا کردەوە کە دەچمە ئەوێ بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ ئەو و ئێمێرسۆنی بەڕێوەبەری کارەکانی بکەم لەبارەی گواستنەوەی پارەی نێودەوڵەتی، کە بەمدواییە لە ئەیاکسەوە فرۆشرابوو بە مانچێستەر یونایتد، بەو پێیەی خێزانەکەی لە بەڕازیل دەژین و ویستوویەتی پارە بگوازێتەوە بۆ وڵاتەکەی، بێگومان گفتوگۆی ئێمەش گفتوگۆیەکی پیشەیی بوو، چونکە من لە بواری ئاڵوگۆڕی دراو کار دەکەم و تەنیا بۆ کار چووم قسەی لەگەڵ بکەم، هەرگیز بە خەیاڵم نەدەهات کاتێک دەچمە ئەوێ کە شتێکی دیکەی لێم بوێت، بەڵام دۆخەکە گۆڕا و کاتژمێر 02:00ـی بەرەبەیان لە دەرگای ژوورەکەمی دا و گوتی کە پەنجەی پێی ژانی هەیە و دەیەوێت چارەسەری بکەم، بەڵام گوتم نازانم من ئەو کارە بکەم چونکە پەرستار نیم، لێم پرسی بۆچی داوا لە خەڵکی مانچێستەر ناکەی ئەو کارەت بۆ بکەن چونکە تازە لە یانەکە گەڕابووەوە.
ئه‌م خانه له درێژه‌ی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئانتۆنی ده‌ڵێت: دواتر ئانتۆنی پێیه بریندارەکەی نیشانم دا کە لە یاریی تووشی پێکان ببوو، لە راستیدا دەمزانی چارەسەری بکەم، بەڵام نەمدەویست لە ژووری نووستنەکەم بێت، پاشان پرسیاری کرد دەتوانین باسی گواستنەوەی پارە بکەین منیش گوتم بۆ نا و رێگەم دا بچێتە ژوورەوە و دەرگاکەش بە کراوەیی مابووەوە لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵیدا ماچم بکات، منیش گوتم نەخێر و پاڵم پێیەوە نا و ئەویش لە سەرمی دا، پێی گوتم دەی لێم نزیک ببەوە و رەتم مەکەوە و دەزانم تۆش ئەوەت دەوێت، بەڵام من هەر رەتم کردەوە و گوتم من بۆ ئەو کارە لێرە نیم، بۆیە من دڵنیام ئەوەی کردوویەتی دەستدرێژی بووە و من زۆر دڵنیام، بە دڵنییاییەوە من هیچ پەیوەندیەکی خۆشەویستیم لەگەڵ ئانتۆنی نەبووە و راستییەکان ئەوەیە کە باسم کرد، ئەو هەوڵیدا لێم بدات.
ئه‌و خانمه گوتیشی: ئانتۆنی هێشتا منداڵە و تەمەنی 23 ساڵە بەڕاستی پێویستی بە هاوکاری دەروونی هەیە، ئەو پێیوابوو ئەو دەسەڵاتەی هەیە بۆ ئەوەی هەرچیەکی بوێت بیکات، کاتێک پێم گوت نەخێر رەنگە هەستی بە ئازار کردبێت، لەبەر ئەوە هێرشی کردە سەرم.
ئانتۆنی ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌رازیل بۆ ئه‌وه‌ی بچێته به‌رده‌م دادگا له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له لایه‌ن گاربریێلا كاڤڵینی كچه هاوڕێیه‌كه‌ی، تا ئه‌و تۆمه‌تانه یه‌كلایی نه‌كاته‌وه ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه مانچێسته‌ر یونایتد و هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل.