ئه‌حمه‌د مسماری: زیاتر له 2000 هاووڵاتی لیبی به‌هۆی زریانی دانیاله‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه

K24 – هەولێر:
زریانی دانیال به‌توندی لیبیای گرتووه‌ته و به‌هۆیه‌وه قوربانییه‌كی زۆری گیانی لێكه‌وتووه و ده‌یان ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ش زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ (11ـی ئه‌یلوولی 2023) ئه‌حمه‌د مسماری، گوته‌بێژی سوپای لیبیا رایگه‌یاند، زریانه‌كه‌ی دانیال كه بووه‌ته هۆی هه‌ستانێكی زۆری ئاو له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا و لافاوێكی گه‌وره‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 2000 كه‌س.
هه‌روه‌ها مسماری سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه جگه له گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و 2000 هه‌زار كه‌س، له‌نێوان پێنج بۆ شه‌ش هه‌زاری كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.
گوته‌بێژی سوپای لیبیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كه دوو ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا به‌تایبه‌ت له درنه، به رێژه‌یه‌كی زۆر ون بووه و كه‌وتوونه‌ته ژێر لافاو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، حكومه‌تی راگوزه‌ری لیبیا كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی پشتیوانی لێ ده‌كرێت، ناوچه‌ی درنه‌ی به ناوچه‌ی زیانلێكه‌وتوو ناو برد.
زریانی دانیال ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه بێجگه له لیبیا، توركیا، یۆنان و بولگاریاشی گرتووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بگاته میسر و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ش رایده‌گه‌یه‌نن ئاماده‌كارییان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازر كردووه. شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن، زریانه‌كه زۆر به‌هێزه به‌تایبه‌ت به‌هۆی رێژه‌ی دابارینی باران له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا.
حکومەتی یەکێتی نیشتمانی لیبیا وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری زریان و بارانبارینی چاوەڕوانکراو، لە ئێوارەی شەممه 9ـی ئهیلوول تا رۆژی دووشەممە 11ـی ئهیلوول، قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی لیبیا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "قەدەغەی هاتوچۆ تا رۆژی دووشەممە، بەردەوام دەبێت"، هەروەها داوای چۆڵکردنی ناوچەکان و داخستنی سەرجەم دوکانەکانی تەنیشت کەناراوەکانی لیبیا و داخستنی ناوچە نزمەکانی کرد کە دەکەوێتە نزیک دۆڵەکان.
هه‌روه‌ها چوار بەندەری گەورەی نەوتی لیبیا رەئس لانوف، زویتینا، بریقە و سیدرا، ئێوارەی رۆژی شەممە 9ـی ئهیلوول، بۆ ماوەی سێ رۆژ و تاوه‌كو رۆژی دووشه‌ممه 11ـی ئهیلوول بەهۆی زریانی دانیاله‌وه داخران.