به‌ڤيديۆ.. هێليكۆپته‌رێك خه‌ريك بوو كۆتايى به‌ژيانى بوكێك بهێنێت
ويستيان وێنه‌يه‌كى يادگارى تۆمار بكه‌ن
K24- هه‌ولێر
گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێدا بوك و زاوايه‌ك وێنه‌ى يادگارى له‌يه‌كێك له‌كه‌ناراوه‌كانى وڵاتى ئايسله‌ندا له كيشوه‌رى ئه‌وروپا تۆمار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ساته‌وه‌ختى وێنه‌گرتنى بوكه‌خان، هێليكۆپته‌رێك له پشت شاخه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت به‌ره‌و لايان ده‌چێت، به‌هۆى نزيكبوونه‌وه‌ى هێليكۆپته‌رێكه لێيانه‌وه،هه‌وايه‌كى تونديان به‌رده‌كه‌وێت، به‌جۆرێك پارچه‌يه‌ك له كراسى بوكه‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه‌و قژيشى ده‌شێوێندرێت و به‌رده‌بێته‌وه.