مۆندیال 2030 له‌ سعوودیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟

فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیه‌
فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیه‌

یاسر مەسحەل سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ سعوودیە رەتیدەکاتەوە هیچ داواکارییەکیان بۆ میواندارییکردنی مۆندیالی 2030 و 2034 پێشکەش کردبێت.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆی تاڵک سپۆرتی بەریتانی، یاسر مەسحەل سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ سعوودیە رەتیکردەوە ئەوان داواکاریان بۆ میوانداریی کردنی مۆندیالی 2030 یان 2034 پێشکەش کردبێت و ئەوەی باس دەکرێت تەنها قسە و باسکێکی میدیاکانە، لە هەمان کاتدا گوتیشی: ئەوان چاوەڕێ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی فیفا لە مانگی تشرینی یەکەم دەکەن، پاشان بڕیار لەسەر ئەم بابەتە دەدەن.

یاسر مەسحەل ده‌شڵێت: ئەوان لە داهاتوو توانای ئەوەیان دەبێت میوانداریی گەورەترین پاڵەوانتیەتی تۆپی پێ جیهان بکەن، بەڵام هەر کاتێک فیفا به‌ربژێرانی میوانداری کردنی مۆندیالی 2030 راگەیاند، ئەو کات ئەوان بیر لە بابەتەکە دەکەنەوە.