"دوای 5 ساڵ ئابڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای برد"
ئه‌لێكس پێنا وه‌رگێرێكی ئیسپانیا بوو له مۆندیالی 2018ـی رووسیا، دوای پێنج ساڵ كۆمه‌ڵێك زانیاریی له‌باره‌ی یاریزانانی ماتادۆره‌كان ئاشكرا كرد، قسه‌كانی ئه‌م وه‌رگێره له جیهان ده‌نگی دایه‌وه، دانی كارڤاخاڵ پێش هه‌مووان هاته ده‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌ی سكاڵا له‌و وه‌رگێره ده‌كات.
ئه‌لێكس پێنا قوتابییه‌كی به ڕه‌سه‌ن مه‌كسیكیه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی رووسیا كاری كردووه و له‌و وڵاته له‌به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان خوێندوویه‌تی، پاشان خۆی فێری زمانی رووسی كردووه.
ئه‌لێكس له 2017 له رێگه‌ی براده‌رێكی له كۆمپانیایه‌كی ئیسپانیا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دروست ده‌كات، دواتر بۆ مۆندیالی 2018ـی رووسیا ده‌بێته وهرگێری هه‌ڵبژارده‌كه.
ئه‌لێكس به‌شداریی له پۆدكاستێك ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌ناڵی یوتیوبی OBJECTIV تێیدا چه‌ندان نهێنی له‌باره‌ی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ئاشكرا ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له شوێنی نیشته‌جێبوونی یاریزانانی ئیسپانیا له هۆتێل ده‌مامه‌وه، هه‌موو به‌یانییه‌ك من بەرپرسیار بووم لە خەو هەڵسانی یاریزانەکان، زۆر به زه‌حمه‌ت له خه‌و هه‌ڵده‌ستان، ته‌نیا ئه‌ندرێس ئینیێستا پابه‌ند بوو، له كاتی خۆی له خه‌و هه‌ڵده‌ستا. ته‌نانه‌ت جارێكیان داوام له بۆسكێتس كرد بۆ ئه‌وه‌ی له خه‌وه‌كه‌ی به ئاگای بێنمه‌وه، به‌ڵام لێم توڕه‌بوو گوتی: تۆ وه‌كو كاتژمێرێكی زه‌نگی پیسی.
ئه‌لێكس ده‌شڵێت: جیرارد پیكێ یه‌كێكه له‌و یاریزانه‌ی هه‌رگیز به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ناكات، زۆر بـێڕێزه، هه‌روه‌كو زۆربه‌ی یاریزانه‌كانی دیكه ژووره‌كه‌یان خۆیان پڕ كرد بوو له خواردنه‌وه كحولیه‌كان، ته‌نانه‌ت كاتژمێر 07:00ـی به‌یانی بوو داوای هێنانی خواردنه‌وه كحولیهكانیان لێ ده‌كردم. لە نێو یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا جگه له ئینیێستا هیچ یاریزانێكی پیشه‌گه‌رم نه‌بینی.
ئه‌و وه‌رگێره‌ی ئیسپانیا له مۆندیالی 2018 هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد له دوای یارییه‌كه‌ی ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ئێران، یاریزانه‌كان رۆژێكی پشوویان هه‌بوو، هه‌مووان به‌شێوه‌ی گرووپی بچووك به‌یه‌كه‌وه ده‌ڕۆیشتن، ته‌نیا ئینیێستا رۆژه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌برد.
ئه‌لێكس گوتیشی: كاتێك له هۆتێل شوێنێكمان گرت، یه‌كسه‌ر یاریزانه‌كان داوای "ڤۆدكا و نێرگه"ـیان كرد، ته‌نانه‌ت دانی كارڤاخاڵ داوای لێكردم بچم به به‌ڕێوه‌به‌ری هۆتێله‌كه بڵێم كه كچێكی بۆ بێنم بۆ ئه‌وه‌ی به ئاره‌زووی خۆی سێكسی له‌گه‌ڵ بكات، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له كچه‌كانی هۆتێل كارڤاخاڵی ڕه‌تكرده‌وه، به‌ڵام كارڤاخاڵ توڕه‌بوو، پێی سه‌یربوو ئه‌و یاریزانی ریال مه‌دریده كه‌چی ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه. به‌ڵام دی خیا توانی یەکێک لە گارسۆنەکانی چێشتخانه‌ی هۆتێل ڕازی بکات کە شەوێک لەگەڵیدا بەسەر ببات، بەڵام دانی کارڤاخال و ناچۆ مۆنریال نەیانتوانی ئەو کارە بکەن، ئەمەش وایکرد بە تووڕەییەوە بڕۆن.
دوای ئه‌و پۆدكاسته، دانی كارڤاخاڵ به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا هاته ده‌نگ و بڕیاری دا سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و وه‌رگێره تۆمار بكات.
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له مۆندیالی 2018، له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م هاوشانی هه‌ڵبژارده‌كانی پۆرتوگال، ئێران و مه‌غریب یاریی كرد، یه‌ك بردنه‌وه و دوو به‌رامبه‌ربوونی تۆمار كرد و گه‌یشته قۆناغی 16، به‌ڵام له‌و قۆناغه‌دا به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌رامبه‌ر رووسیا دۆڕا و ماڵئاوایی كرد.
«Carvajal me pidió que le dijera a una chica que le quería meter la polla hasta la garganta».
— THE OBJECTIVE (@TheObjective_es) September 13, 2023
Un intérprete desvela juergas de alcohol e infidelidades en la Selección española de fútbol 👉 https://t.co/c0O1VUMKA1 pic.twitter.com/SorvVxDFxZ