په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ناساندنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌دات

K24 - هەولێر
بڕیارە ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 14/9/2023، په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ناساندنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بدات.
دەستەی سەرۆکایەتی په‌رله‌مانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه، خوێندنه‌وه بۆ شەش پڕۆژه‌یاسا ده‌كات، له‌نێویاندا ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ناساندنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه وه‌ك نۆزده‌یه‌مین پارێزگا له عێراق.
له‌و باره‌یه‌وه پێشتر شاخەوان عەبدوڵلا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، دوای ماوەیەکی زۆر گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان بە سوپاسەوە رەزامەندی درا هەڵەبجە بخرێتە ناو بەرنامەی کاری پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە رۆژی (13ـی ئاداری 2023) لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندکرا، دواتر رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا بە مەبەستی پەسەندکردن، لە کۆبوونەوەی 2ی نیسانی 2023، خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە کرا، لە دانیشتنی 4ـی ئایاری 2023، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خوێندنەوەی دووەمی بۆ کرا.
پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە چوار ماددە پێکهاتووە، کە ئاماژە بەوە دەکات، هەڵەبجە دەبێتە 19ـەمین پارێزگای عێراق لە سنووری هەرێمی کوردستان، قەزای هەڵەبجە دەبێتە ناوەندی پارێزگاکە.