کەشناسی: پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت
K24 – هەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان 2 تا 4 پلەی دیکە دادەبەزێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/9/2023، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا، پلەی گەرما بە نزیکەی 2 تـــا 4 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
سەبارەت بە کەشوهەوا سبەی، کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 37 پلەى سیلیزى
سلێمانی :36 پلەى سیلیزى
دهۆک : 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 38 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 23 پلەى سیلیزى
سۆران : 34 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 40 پلەى سیلیزى