پارێزگاری هەولێر دوو پڕۆژەی گرنگ لە باسرمە رادەگەیێنێت
K24 - هەولێر
پارێزگای هەولێر دوو پڕۆژهی ستراتیژی گرنگی بۆ ناحییەى باسرمە به گوژمهی یهك ملیۆن و 500 ههزار دۆلار لەلایەن رێکخراوى UNHCR، ئهنجامدهدرێت، راگەیاند، كه بریتیین له رووناککردنەوەی شەقامەکان بە وزەی خۆر و دروستكردنی قوتابخانهیهك.
ئومێد خۆشناو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: لە سنووری شارۆچکەی باسرمە دوو پڕۆژەی گرنگ ئەنجام دەدرێت، کە هەم کەمپ و هەم خەڵکی ناوچەکە سوودی لێدەبینێت، پڕۆژەی رووناککردنەوەی شەقامەکان بە وزەی خۆر کە ئێستا تەواو بووە و ههروهها قوتابخانەیەکی نۆ پۆلیش ئێستا لە جێبەجێکردندایە.
پارێزگاری ههولێر ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە پێش هەمووشتێک سوپاسی هاووڵاتییانی ئەو سنوورە دەکەین، چونکە بەراستی میهرەبانی و دیوە مرۆییەکەی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە و دامودەزگاکانی حکومەت و پشتیوانییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی و بەڕێوەبردبی کەمپەکان و ناوەندی قەیرانەکان، بوونەتە هۆی ئەوەی خزمەتی باش پێشکەش بەئاوارەکانی کەمپەکان بکرێت.
گوتیشی: ئێمەش لەرابردوودا پەنابەر و ئاوارەبووین، لە ئێش و ئازارەکانی ئەو خەڵکە تێدەگەین، ئەو پەنابەرانەی ئێرە ژمارەیان 414 خێزانە، 1899 سەر خێزانە، کە کۆی گشتی لە سنووری ئەو شارۆچکەیە، حەفت هەزار سەر خێزان هەیە، هەروەها 36 هەزار و نزیکەی 600 هاووڵاتی خانە خوێش هەیە.
گوتیشی: ئەوەی دڵخۆشمان دەکات ئەوەیە، هاووڵاتیان وەکو بارێکی گران سەیری ئەو ئاوارانە ناکەن، بەڵکو وەکو مێوانێکی ئازیز سەیریان دەکەن، کە پێویستیان بە ئاوڕلێدانەوە هەیە.