وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراق: پێویسته‌ 36 به‌نداوی دیكه‌ بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو دروست بكرێت‌

به‌نداوی دووكان له‌ هه‌رێمی كوردستان
به‌نداوی دووكان له‌ هه‌رێمی كوردستان

K24 – هەولێر:

وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینییه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن، كه له‌ داهاتوودا‌ لافاو له‌ عێراق رووبدات، بۆ رێگریكردن له‌وه‌، پێویسته‌ 36 به‌نداوی دیكه‌ بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو دروست بكرێت.

عۆن زیاب وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، وشكه‌ساڵی هۆشداری ئه‌وه‌ی پێداین، كه‌ مه‌ترسی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له‌ داهاتوودا ده‌كرێت، بۆیه‌ له‌هاوینی ئه‌مساڵ عێراق كه‌مترین ئاوی ده‌ستكه‌وتووه‌، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ زستانی رابردوو.

روونیشیكرده‌وه‌، پێشبینییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، له‌ داهاتوودا لافاو له‌ عێراق رووده‌دات.

زیاب روونیشیكرده‌وه‌، له‌ ئێستادا عێراق خاوه‌نی 30 به‌نداوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ 36 به‌نداوی دیكه‌ دروست بكرێت، ئه‌مه‌ تێچووی زۆری پێویسته‌.

وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراق ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، رێژه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ قوڵایی 300 مه‌تره‌وه‌ بووه‌ به‌ 800 مه‌تر.

گوتیشی: "رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئێران كردووه‌ بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی زیاتر، بۆیه‌ ئاوی گلدراو له‌ به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان دوای به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ زیادیكردووه‌".

زیاتر گوتیشی: "توركیا پرسی ئاو به‌ نه‌وت و په‌كه‌كه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌".