به ڤیدیۆ: په‌نابه‌رێكی سوری به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانه‌كان ده‌دوێت
ده‌یه‌وێت پێیان بڵێت من بۆ ژیان لێره‌م نه‌ك تیرۆر
K24 – هه‌ولێر:
"فیراس شاتر" هاوڵاتیه‌كی شاری " حه‌له‌ب " ی سوریایه، پێش زیاتر له دوو سال چووه‌ته ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام له‌و ماوه كه‌مه‌دا وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه له شه‌قامی ئه‌ڵمانی و ئه‌ڵمانه‌كان بایه‌خێكی زۆری پێده‌ده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتووه‌ته شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا،له‌وێ نیشته‌جێ بووه و خۆی فێری زمانی ئه‌ڵمانی كردووه، و به زوویی ناوبانگی ده‌ركردووه، به‌هۆی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی كه له پێگه‌ی ئ"یوتیوب" به زمانی ئه‌ڵمانی بڵاوی ده‌كاته‌وه.
" فیراس " به هه‌زاران هه‌واداری هه‌یه و له ژێر زنجیره گرته ڤیدیۆكانی كه ناوی ناوه "شه‌كر" ( سكر ) كۆمێنتی زۆری بۆ ده‌نووسن،یه‌كه‌م زنجیره‌ی ناو نابوو " ئه‌و ئه‌ڵمانانه كێن؟" هه‌وڵی دا له ڕێگه‌ی ناساندنی " ئه‌ڵمانه ئاساییه‌كان " ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت كه ئایا ئه‌ڵمانی دیكه هه‌ن جیاوازبن له‌وان" به‌شێكیان خۆشحاڵبن به‌هاتنی په‌نابه‌ران و به‌شێكیان دژی بووه‌ستنه‌وه.
فیراس ته‌مه‌نی 24 ساڵه و كوڕێكی به‌ژن كورته و ئه‌ڵقه‌یه‌كی به لێویه‌وه به‌ستووه، له به‌شێكی ڤیدیۆكه‌دا له مه‌یدانی به‌ناوبانگی "ئه‌لیكسه‌نده‌ر" ی به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، به چاو به‌ستراوی ده‌رده‌كه‌وێت ، و له‌ته‌نیشتییه‌وه تابلۆیه‌كی داناوه و له‌سه‌ری نوسیووه " من په‌نابه‌رێكی سوریم، من متمانه به تۆ ده‌كه‌م، ئه‌ی تۆ متمانه بهمن ده‌كه‌یت، له باوه‌شم ده‌گریت!".
له ئه‌نجامی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌دا زۆرێك له ئه‌ڵمانه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆر " فیراس" و تابلۆكه‌ی ته‌نیشتیان بینی و نه‌چوون به‌لایدا،و له باوه‌شیان نه‌كرد، به‌ڵام دواتر چه‌ند كه‌سێك چوون له باوه‌شیان گرت و ماچیان كرد،پاشان ژماره‌كه زۆرتر بوون.
له ڕێگه‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌وه، ئه‌و په‌نابه‌ره سورییه په‌یامێكی به‌سوودی گه‌یاند و به ئه‌ڵمانه‌كانی گوت، سورییه‌كان نه‌هاتوون وڵاته‌كه‌تان بته‌قێننه‌وه، و سه‌لماندیشی كه ئه‌ڵمانه‌كان ڕقیان له‌و كه‌سانه نییه كه ده‌چنه وڵاته‌كه‌یان.
ئێستا فیراس په‌یامه‌كه‌ی گه‌یشتووه و هێنده‌ش سه‌رقاڵ بووه كه به‌یانی تا ئێواره له میدیاكان میوانداری ده‌كرێت و به‌هۆی بایه‌خی ته‌له‌فزیۆن و ڕۆژنامه‌كان، وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك له شه‌قامی ئه‌ڵمانیدا ده‌ناسرێت.
وه‌ك ڕۆژنامه‌ی " فایننشال تایمز" ی بریتانی نوسیبووی، ئیستا فیراس بووه به گوته‌بێژی په‌نابه‌ره سورییه‌كانی ئه‌ڵمانیا.