لە سنووری پێنجوێن هاووڵاتییەک بە تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

مین
مین

K24 - هەولێر:

لە سنووری ناحیەی قەزای پێنجوێن گوندنشینێک بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە، گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە سلێمانی رایگەیاند، کاتژمێر  7:00ـی بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی ھۆشیاری سەر بە ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن، دانیشتوویەکی ئەو گوندە بەناوی میقداد قادر حسن بە ھۆی تەقینەوەی مینێکەوە پێیدا دەستبەجێ گیانی لەدەستدا .

بەپێی ئامارەکان، لە ئەنجامی پاشماوەکانی شەڕی عێراق و ئێران لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو، هەروەها شەڕی داعش و شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا لەناوخاکی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا زیاتر لە 700 کیلۆمەتر لە خاکی هەرێمی کوردستان بە ناوچەی مەترسیداری مینڕێژراو دادەنرێت و لە چاوەڕوانی هەڵگرتنەوەی مین و پاشماوەکانی جەنگدان.