له سێرت بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی ته‌قییه‌وه
سێ سه‌رباز كوژراون
K24 – هه‌ولێر
له پارێزگای سێرت له باكووری كوردستان بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سوپای تورك ته‌قییه‌وه، كه له ئه‌نجامدا سێ سه‌رباز كوژراون.
ته‌قینه‌وه‌كه له كاتی تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی له رێگه‌ی نێوان سێرت و ئه‌روح روویداوه، كه به ریمۆت كۆنترۆڵ ته‌قێندراوه.
والی سێرت له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند سێ سه‌رباز به‌هۆی ته‌قینه‌وه كوژراون.
میدیاكانی توركیا رایانگه‌یاند هه‌ر پاش ته‌قینه‌وه، هێزێكی زۆر بۆ ناوچه به‌ڕێكرا كه شه‌ڕ و پێكدادان نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا روویدا.