هۆشداری له مه‌ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی لافاوه‌كه‌ی لیبیا له عێراق ده‌درێت

K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی تۆڕی ناشناڵ جیۆگرافیكی ئه‌مه‌ریكی، مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی شاری ده‌رنه‌ی لیبیا له به‌نداوێكی عێراقی ده‌كرێت، كه تۆڕه‌كه به مه‌ترسیدارترین به‌نداو له جیهان ئاماژه‌ی بۆ كردووه.
تۆڕه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به به‌نداوی مووسڵ كردووه و ده‌ڵێت، ره‌نگه به‌نداوی مووسڵ له باكووری عێراق بڕوخێت، زیانێكی زۆری مرۆیی لێبكه‌وێته‌وه، وێڕای زیانگه‌یاندن به شوێنه‌واره‌كانی نزیك رووباری دیجله.
به‌نداوی موسڵ خاوه‌نی گه‌وره‌ترین عه‌مباری ئاوه له عێراق، كه له ئێستادا تۆڕه ئه‌مه‌ریكییه ده‌ڵێت: به‌نداوه‌كه درزی تێكه‌وتووه.
له ساڵی 2016، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هۆشداری به هاووڵاتییانی دا، كه مه‌ترسی رووخانی به‌نداوی موسڵ له‌ئارادایه و كاره‌سات رووده‌دات.
دوای ئه‌م هۆشدارییه، داعش شاری موسڵ و به‌شێكی دیكه‌ی عێراقی داگیركرد و بووه هۆی دواكه‌وتنی چاككردنه‌وه و نووژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه، وێڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئیتاڵیا وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ حكومه‌تی عێراقی كه‌مێك ده‌ستكاری به‌نداوه‌كه‌ی كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی تۆڕی ناشناڵ جیۆگرافیكی ئه‌مه‌ریكی، هێشتا مه‌ترسی رووخانی به‌نداوی مووسڵ له ئارادایه.
تۆڕه‌كه پێیوایه، له‌كاتی رووخانی به‌نداوی مووسڵ نیو ملیۆن كه‌سی ده‌وروبه‌ری رووباری دیجله گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر بێت به خێرایی ئاراسته‌ی لافاو له‌ماوه‌ی سێ تا چوار كاتژمێر چۆڵ نه‌كرێت.
پسپۆرانی بواری ئاو پێیانوایه، له‌كاتی رووخانی به‌نداوی مووسڵ، ئه‌و شاره به به‌رزی 21 مه‌تر له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك پڕ ئاو ده‌بێت، كه گه‌وره‌ترین شاری عێراقییه له باكووره‌وه، جگه له‌وه‌ش هێزی لافاوه‌كه تاكو 280 كیلۆمه‌تر به ئاراسته‌ی باشووری عێراق به درێژایی رووباری دیجله بڵاوده‌بێته‌وه.
راپۆرته‌كه‌ی تۆڕه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌كاتی رووخانی به‌نداوی موسڵ كاره‌ساتی مرۆیی رووده‌دات، كه له‌ساڵی 1984 دروستكراوه، به‌رزییه‌كه‌ی 113 مه‌تره، پانییه‌كه‌ی سێ كیلۆمه‌تره.
پێشتریش وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق عۆن زیاب رایگه‌یاندبوو، دۆخی به‌نداوی مووسڵ سه‌قامگیره، كێشه‌ی نییه.
زیاب گوتبووشی: "پێشتر مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌نداوی مووسڵ هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و مه‌ترسییه نه‌ماوه، له داهاتوودا هێشتا په‌ره‌ی پێده‌ده‌ین".
له‌مباره‌یه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له‌میانه‌ی راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له ئێستادا دۆخی به‌نداوی مووسڵ ئاساییه.