پارتە ئیسلامییەكان بەرەیەك دروست دەكەن
"ھەموویان كاری جددیان بۆ ئەو مەبەستە كردووە"
K24 - سلێمانی
عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی یەكگرتنەوە و نزیكبوونەوەی پارتە ئیسلامییەكان، رایگەیاند ھەموویان كاری جددییان بۆ ئەو مەبەستە كردووە و لە چەند ھەفتەی داھاتووشدا ئەو ھەنگاوانە دەكەونە بواری کرداری. ئاشكراشی كرد خواستێكی جددی لە لایەن ھەمووان ھەیە بۆ ئەو نزیكبوونەوە و بە یەك ئاراستە كاركردنە.