خەرتوم... سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەسەختی یەکتر تۆپباران دەکەن

خەرتوم
خەرتوم

K24 - هەولێر

سەرچاوە سودانییەکان رایانگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، تۆپبارانێکی سەخت لە نێوان هێزەکانی سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ناوەندی شاری خەرتومی پایتەختی سوودان روویدا.

سەرچاوەکان دەڵێن: پێکدادانی توند لە نزیک فەرماندەیی سوپا لە ناوەندی خەرتوم روویدا، کە بووە هۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خێزانەکان  وبەجێهێشتنی ماڵەکانیان.

لەلایەکی دیکەوە شەڕ و پێکدادانی سەخت لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ناوچەی ئەدیا لە رۆژئاوای کۆردۆفان روویدا.

میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویان کردەوە، لە ئوم درمان، تەقینەوەی بەهێز لە نزیک گەڕەکی ئەندازیاران لەنێوان هەردوولادا روویداوە.

لە 15ـی مانگی نیسانی رابردوودا، شەڕ و ململانێ لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەری هەڵداوە، تاوەکو ئێستا هەزاران کەس کوژراون و نزیکەی 5 ملیۆن کەسیش ئاوارەبوون.