مووچەی چەند لیوایەکی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

ژماردنی پارە لە بانکێکی هەرێمی کوردستان
ژماردنی پارە لە بانکێکی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشتی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ 21ی ئەیلولی 2023، هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

راشیگەیاند، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە رۆژی یەکشەممە 24ی ئەیلولی 2023، موچەی مانگی 8ی 2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.