مەسرور بارزانی: هیوادارم یادی لە دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ببێته‌ هۆی گرنگیدان بە بەها و رەوشتە بەرزەکانی ئایین و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ)

K24 – هەولێر

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "هیوادارم ئه‌و بۆنه‌ پیرۆزه‌، ببێته‌ هۆی گرنگیدان بە بەها و رەوشتە بەرزەکانی ئایین و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی و خوشەویستی لە نێوان گەلان و ئایینە جیاوازەکان.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

به ‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حەزرەتی محه‌مه‌د( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ‌گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.

هیوادارم ئه‌و بۆنه‌ پیرۆزه‌، ببێته‌ هۆی گرنگیدان بە بەها و ڕەوشتە بەرزەکانی ئایین و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی و خوشەویستی لە نێوان گەلان و ئایینە جیاوازەکان.

مه‌سرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان