له‌ سەرتاسەری عێراق سێ رۆژ ماته‌مینی راگه‌یه‌ندرا

ئاڵای عێراق
ئاڵای عێراق

K24 - هەولێر:

به ‌فه‌رمانی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌هۆی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕان له‌ قه‌زای حه‌مدانییه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر قوربانی لێكه‌وته‌وه‌، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق راگه‌یه‌ندرا.

هەر سەبارەت بەو رووداوە، نه‌جم جبووری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ماته‌مینی له‌ پارێزگاکە راگه‌یاند و گشت ئاهه‌نگه‌كانی تایبه‌ت به‌ یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بۆ كاتێكی دیكه‌ دواخران.

شه‌وی رابردوو له‌ هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له‌ قه‌زای حه‌مدانییه‌، ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.

دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانە بچن و تا ئێستاش نزیکەی 50 برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.