داھاتی پترۆكیمیایی ئێران پێنچ ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاند
له چوار مانگی سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا به‌های هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می پترۆكیمیایی ئێران پێنچ ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاند.
K24 – هه‌ولێر:
له چوار مانگی سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا به‌های هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می پترۆكیمیایی ئێران پێنچ ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاند.
به پێی ئاماره‌كانی گومركی ئێران داهاتی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می نا نه‌وتی ئێران، له چوار مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵ زیاتر له شازده ملیار دۆلار بوه و به گوێره‌یی ئاستی هه‌نارده‌ی ساڵی رابردووش له‌سه‌دا 21زیاد بووه.
ھەروەھا زیاتر له 13 ملیۆن ته‌ن به‌رهه‌می پترۆكیمیایی به به‌هایی نزیكەی 5 ملیار و 600 و 80 ملیۆن دۆلار ره‌وانه‌ی بازاره‌كانی جیهانی كراوه.
له‌هه‌مان ماوه‌دا 9 ملیۆن و 958 هه‌زار ته‌ن كاڵا، به بەھای 12 ملیار و 865 ملیۆن دۆلار هاورده‌ی بازاره‌كانی ئێران كراوه.
ئەمە لەكاتێكدایە هه‌ریه‌كه له وڵاتانی چین و هیندستان و ئیمارات و كۆریای باشور و توركیا زۆرترین كاڵایان ره‌وانه‌یی بازاره‌كانی ئێران كراوه.
كه به گوێره‌یی راپۆرته‌كه‌ش ئێستا ته‌رازوی بازرگانی ئێران رووی له هاوسه‌نگی كردووه و به زیادكردنی 4 ملیار دۆلار له بازرگانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه.