به‌شی دووه‌می گفتوگۆی نێوان مێردمنداڵێكی سعودی و كچێكی ئه‌مریكی
له خۆشحاڵییه‌وه نازانێت چۆن هه‌سته‌كانی ده‌رببڕێت
K24 – هه‌ولێر
بەشی دوووەمی گفتوگۆی نێوان مێردمنداڵی سعودی و كچی ئه‌مریكی جارێكی تر تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌خۆوه سه‌رقاڵ ده‌كات، كه ئه‌مجاره " ئه‌بو سن " مێرمنداڵه سعودییه‌كه به گوتنی گۆرانی، خۆشه‌ویستی خۆی بۆ "كریستینا" كچه ئه‌مریكییه‌كه‌ی خه‌ڵكی كالیفۆرنیا پیشان ده‌دات. كریستینا پێی وایه داوای شووكردنی لێ ده‌كات.
مێرمنداڵه سعودییه‌كه كه له‌ناو ئۆتۆمبێل دانیشتووه، به دیتنی دووباره‌ی كریستینا، له خۆشحاڵییه‌وه نازانێت چۆن هه‌سته‌كانی به‌رامبه‌ر كچه‌كه ده‌رببڕێت و ئینگلیزی و عه‌ره‌بی تێكه‌ڵ ده‌كات.
گفتوگۆی نێوانیان له پرۆگرامی "YouNow" ئەنجامدراوە، كە بەشی دووەمی گفتوگۆی نێوانیان زیاتر له 10 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه و له تۆره‌كانی دیكه‌ی كومه‌ڵایه‌تی وه‌ك فه‌یسبوك و تویته‌ریش بڵاو كراوه‌ته‌وه.