ئاستی داواكاری لەسەر بەنزین دابەزیوە
بەتایبەتی داھات و قازانجی شێڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرێژەی لەسەدا 70 كەمیكردەوە و بڕی زیاتر لە 1 ملیار و 300 ملیۆن دۆلاریش لە كورتی داوە.
K24 – ههولێر:
كۆمپانیای رۆیاڵ داچ شێڵی گەورە كۆمپانیای بەرھەمھێنانی نەوت و گاز لەراپۆرتێكی وەرزیی خۆیدا بڵاویكردەوە، بەھۆی كەمبوونەوەی ئاستی داواكاری لەسەر بەنزین لەجیھان بەگشتی و لەویلاتەیەكگرتوەكان بەتایبەتی داھات و قازانجی شێڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرێژەی لەسەدا 70 كەمیكردەوە و بڕی زیاتر لە 1 ملیار و 300 ملیۆن دۆلاریش لە كورتی داوە.