ژماره‌ی گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر زیاتره له پێش هاتنی داعش
ژماره‌ی گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به رێژه‌ی له‌سه‌دا 11.7 زیادیكردوه به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو.
K24 – هه‌ولێر:
ئاماره فه‌رمیيه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، گه‌شه‌كردنی جموجۆڵی ئاسمانییه‌كان روون ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڕێوبه‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش، ته‌لار فایه‌ق رایگه‌یاند، له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، ژماره‌ی گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به رێژه‌ی له‌سه‌دا 11.7 زیادیكردوه به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو.