کوردستان24 چیرۆکی منداڵێکی ئێزدی دەگێڕێتەوە کە لە رووداوەکەی حەمدانییە گیانی لەدەستدا
K24 – باشیک:
یەکێک لەو کەسانەی کە لە رووداوەکەی حەمدانییە گیانی لەدەستداوە منداڵێکی ئێزدییە، نەزدین منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان بوو و باوكیشی له ئاهه‌نگه‌کە زوڕناژەن بووه، له كاتی ئاهه‌نگه‌كه‌دا ئەویش لەگەڵ باوکی دەهۆڵی لێدەدا.
نەزدین غەزوان سلێمان، کوڕە کوردێکی ئێزدی تەمەن 12 ساڵان بوو، دانیشتووی شارەدێی باشیک بوو، باوکی پیشەی زوڕناژەن بووە و لەکاتی ئاهەنگەکەی قەزای حەمدانییەش نەزدین لەگەڵ باوکی دەهۆڵی لێدەدا، هەروەها بەهۆی رووخۆشی منداڵەكه هەمیشە داوا لە باوکی دەکرا نه‌زدین له ئاهه‌نگه‌كان ئاماده‌بێت.
غەزوان سلێمان، باوکی نەزدین، چیرۆکی گیان لەدەستانی کوڕەکەی بۆ کوردستان24 گێڕایەوە و رایگەیاند، "کاتێک ئاگر لە سەقفی هۆڵەکە بەربوو ئێمە راستەوخۆ هەوڵماندا خۆمان رزگاربکەین، کۆتاجار من نەزدینم بینی بەرەو دەرگای دەرەوە رایدەکرد، هەروەها بینیم لە دەرگاکە چووە دەرەوە و ئیدی نەمبینییەوە".
لەلای خۆیەوە سالم سلێمان، مامی نەزدین، گوتی: "گشتمان بە گیان لەدەستانی نەزدین زۆر دڵگرانین، بەڵام دەسەڵاتمان نییە لەگەڵ کاری خودای گەورە، بە تایبەت باوکی زۆر بۆی خەمبارە ئەوە ماوەی سێ رۆژە هیچ خواردنێکی نەخواردووە".
نەزدینی تەمەن 12 ساڵان بەهۆی سووتانی جەستەی گیانی لەدەستەنەداوە بەڵکو لەپێناو پاراستنی ژیانی خۆی لە ئاگرەکە لەگەڵ دوو ئافرەتدا خۆیان لە کۆگایەکی تەنیشت هۆڵی ئاهەنگگێڕانەکە حەشاردابوو، بەهۆی نەبوونی دەرگای دەرچوون لە کۆگاکە نەزدین و دوو ئافرەتەکە بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکە خنکان.
بەهۆی رووداوەکەی حەمدانییە نزیکەی 100 کەس گیانیان لەدەستدا، نەزدین کوڕە کوردێکی ئێزدی خەڵکی شارەدێی باشیک بوو، دوای گیان لەدەستدانی بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە، تەرمەکەی گەڕێندرایەوە بۆ زێدی خۆی و لە شارەدێی باشیک بەخاک سپێردرا.
درەنگانی شه‌وی سێشەممە (26ـی ئەیلوولی 2023) له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه نزیکەی 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
هەروەها رۆژی چوارشەممە (27ـی ئەیلوولی 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌میانی سه‌ردانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمه‌رجه‌نسی شاری هه‌ولێر و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه، رایگه‌یاند، رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی بوو "هاتووین لێره ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر بكه‌م، كه به‌ڕاستی هه‌ر له سه‌ره‌تا و سه‌عاتی یه‌كه‌می روودانی ئه‌و كاره‌ساته، ئه‌وان ئه‌مبوڵانسیان نارد."
لەلایەن خۆیەوە، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانیکرد سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان رابگەیه‌ندرێت.