سوودانی هۆشداری لەبارەی ماددەهۆشبەرەکانەوە دەدات
K24 – هەولێر:
محەممەد شیاع سوودانی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، مەترسی ماددە هۆشبەرەکان هیچی لە مەترسی رێکخرای تیرۆرستی داعش کەمتر نییە و ماددەهۆشبەرەکان مەترسییەکی گەورەن بۆ سەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی.
ئاماژەی بەوەشکرد، داهاتی ماددە هۆشبەرەکان بۆ پەرەدارکردنی رێکخراوە تیرۆرستییەکان بەکار دەهێنرێن و پێویستە بە هەموو شێوەیەک هەوڵ بۆ رووبەڕووبوونەوەی بدرێت.
سوودانی جەختیشیکردەوە، هەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوور و کارکردن بۆ نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان چڕبکرێنەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه به‌رده‌وام هۆشداری ئه‌وه ده‌درێت، كه له‌مساڵانه‌ی دواییدا عێراق رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بازرگانیكردن و به‌كارهێنان بووه‌ته‌وه و ئێستا وه‌ك ناوچه‌یه‌كیش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه له ناوچه‌كه بۆ وڵاتانی جیهان سه‌یر ده‌كرێت.
پێشتریش عیماد عه‌بدولڕه‌زاق راوێژكاری نیشتمانی بۆ ته‌ندروستی ده‌روونی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایكردبوو، به‌هۆی بارودۆخی ئابووری، توندوتیژی و دڵه‌ڕاوكێوه، سه‌دا 7ی ئاڵووده‌بووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له عێراق ئافره‌تن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مادده هۆشبه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق پێشتر رایگه‌یاندبوو، له6 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، ده‌ستیان به‌سه‌ر 400 كیلۆگرام له مادده‌ی هۆشبه‌ر دا گرتووه و و نزیكه‌ی 9 هه‌زار بازرگان و ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ریشیان ده‌ستگیركردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دۆسیه‌ی 8676 تۆمه‌تبار به بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌رو ئالووده‌یان له‌به‌رده‌ستدایه و 4494یان له‌لایه‌ن دادگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه سزادراون و 4182یشیان له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌و دادگاییكردندان.