بەریتانیا سەرباز رەوانەی ئۆکرانیا دەکات
K24 - هەولێر:
وەزیری بەرگری بەریتانیا رایدەگەیەنێت، پلانیان هەیە لەچوارچێوەی راهێنانکردن بەسەربازە ئۆکرانییەکان، بەشێک لە سەربازەکانیان رەوانەی ئەو وڵاتە بکەن.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی تەلەگراف، گرانت شاپس وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای وڵاتەکەی لەبارەی ناردنی پرۆگرامی تایبەتی راهێنان کە لەلایەن سەربازە بەریتانییەکانەوە دەگوترێتەوە بۆ ئۆکرانیا بەردەوامە.
وەزیری بەرگری بەریتانیا ئاشکراشیکرد، لە سەردانەکەیدا بۆ کیێڤ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا باسیان لەناردنی کەشتی جەنگی بەریتانی کردووە بۆ دەریای رەش لەپێناو پاراستنی کەشتییە بارهەڵگرەکانی ئۆکرانیا لە هێرشی رووسەکان.
لە 24 شوباتی ساڵی 2022دا، رووسیا هێرشی کردەسەر ئۆکرانیا و بەشێکی خاکەکەی داگیر کرد، لەبەرانبەردا ئەمەریکا و وڵاتانی رۆژئاوا بە دابینکردنی چەک هاوکاری ئۆکرانییەکان دەکەن و تا ئێستا هیچ لایەنێك نەبووەتە براوەی جەنگەکە.
بەهۆی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیاوە، ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتییان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، هێشتاش جەنگەکە بەردەوامە.