سەرۆکی ئۆکرانیا: شەڕەکەمان تا رۆژی سەرکەوتن بەردەوام دەبێت
"هیچ شتێک ساردمان ناکاتەوە"
K24 - هەولێر:
لە وەڵامی کۆنگرێسی ئەمەریکا، ڤۆڵۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت، هیچ شتێک لە بەرگریکردن لە خاکەکەیان ساردیان ناکاتەوە.
دوای ئەوەی کۆنگرێسی ئەمەریکا وادەی پارەدارکردنی حکومەتی درێژکردەوە کە هاوکارییەکانی ئۆکرانیای تێدا نییە، ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، هیچ شتێک لە شەڕکردن دژی رووسیا و بەرگریکردن لە خاکەکەیان نایانوەستێنێت.
زێلێنسکی جەختی لەوەشکردەوە، شەڕەکەیان تا رۆژی سەرکەوتن بەردەوام دەبێت و رێگەنادەن هیچ هۆکارێک ورەیان بڕوخێنێت.
لەلایەکی دیکەوە، ئۆلێگ نیکۆڵینکۆ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا ئاشکرایکرد، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەمەریکا سەبارەت بە جێکردنەوەی هاوکارییەکانی ئۆکرانیا لەپارەدارکردنی حکومەت بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشدا، یاسای پارەدارکردنی حکومەت ئەو رێککەوتنانە ناگرێتەوە کە کیێڤ و واشنتن پێشتر کردوویانە.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەڵێت، بەرژەوەندی وڵاتەکەیان لە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا گرنگترە
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سی بی سی، کێڤن مەکارسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا رایگەیاند، لای ئەوان بەژوەندییە باڵاکانی ئەمەریکا و رێگریکردن لە داخرانی حکومەت لە ناردنی هاوکاری سەربازی زیادە بۆ ئۆکرانیا گرنگترە.
مەکارسی گوتیشی: کۆشکی سپی لەبارەی ئۆکرانیاوە موزایەدە دەکات، چونکە ئێستا سێ ملیار دۆلارییان لەبەردەستدایە و هەرکاتێک بیانەوێت دەتوانن بۆ کیێڤی بنێرن.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشدا، کۆمارییەکان ئامادەییان تێدایە لەبارەی شێوازی دابەشکردنی بودجە و پارەدارکردنی حکومەتەوە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.
دوێنێ یەکشەممە 1ـی ئۆکتۆبەر، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمهریکا لە پێناو رێگریکردن لە داخستنی حکومەت، بە کۆی 335 دەنگی بەڵێ بەرانبەر بە 91 دەنگی نەخێر پڕۆژە یاسای بودجەی کاتی پەسەند کرد.
پەسەندکردنی ئەم پڕۆژە یاساییە هاوکار دەبێت بۆ بەردەوامبوونی حکومەتی ئەمهریکا بۆ ماوەی 45 رۆژی دیکە، بەو مەرجەی هاوکارییەکانی ئەمهریکا بۆ ئۆکرانیا تا ئەو کاتە بوەستێندرێت.
هەروەها جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا گوتی: نەمدەتوانی رێگە بدەم ملیۆنان ئەمهریکی بە نەهامەتی داخرانی حکومەت تێپەڕن، هیواخوازم هاوڕێیانمان پابەندی بەڵێنهكانیان بن لەبارەی پشتیوانیکردنی ئۆکرانیاوە.
بایدن راشیگەیاند، هاوپەیمانانی ئەمهریکا و خەڵکی ئەمهریکا و ئۆکرانیا دڵنیا دەکاتەوە، دەتوانن پشت بە هاوکارییەکانی ئەمەریکا ببەستن و ئەوان جێیان ناهێڵن.
لە دەستپێکی جەنگی رووسیا-ئۆکرانیاوە تا ئێستا ئەمەریکا بە گوژمەی زیاتر لە 43 ملیار دۆلار هاوکاری سەربازیی پێشکەشی ئۆکرانیا کردووە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.