پزیشكێكی ئه‌مه‌ریكی كاره‌ساته مرۆییه‌كانی حه‌له‌ب ده‌گێڕێته‌وه
رێگه‌ی كاستیلۆ، رێگه‌ی سه‌ره‌كی گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كانه بۆ حه‌له‌ب، به‌ڵام به رێگه‌ی مه‌رگ ناسراوه
K24 - هه‌ولێر:
رێگه‌ی كاستیلۆ، رێگه‌ی سه‌ره‌كی گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كانه بۆ حه‌له‌ب، به‌ڵام به رێگه‌ی مه‌رگ ناسراوه.
پزیشكێكی خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی، به‌ناوی سامر عه‌تار، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك سوورییه، له‌ماوه‌ی رابردوودا له كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی سووری-ئه‌مه‌ریكی له حه‌له‌ب كاری كردووه، ئه‌و رووداوانه ده‌گێڕێته‌وه، كه له سووریا بینیویه‌تی.
پزیشكه‌كه باس له ژنێكی دووگیان ده‌كات، به‌هۆی بۆردومانكردنی ماڵه‌كه‌یان دوو منداڵی گیانییان له‌ده‌ستدا، جگه له‌وانیش، منداڵێكی دیكه‌ی دراوسێیان، به‌ر بۆردومانه‌كه كه‌وتووه.
له‌ناو جه‌رگه‌ی كاره‌ساته مرۆییه‌كان، سامر عه‌تار، هه‌وڵیداوه، به پێی توانا، وێنه‌ی ئه‌و رووداوانه تۆماربكات و بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و كاره‌ساته ببینێ كه له حه‌له‌ب ده‌گوزه‌رێ، وه‌كو چاره‌سه‌ركردنی سێ منداڵ له‌سه‌ر یه‌ك قه‌ره‌وێڵه‌ی نه‌خۆشخانه، ژماره‌یه‌ی جه‌سته‌ی بچووكی منداڵان، له‌ناو كیسی سپی، كه چاوه‌ڕێی بهخاسپاردنن، خوێن له هه‌موو شوێنێك رژاوه.
پزیشكه‌كه بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی "CNN"ی ئه‌مه‌ریكی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "ناچاربووین ئامێری بووژانه‌وه‌ی دڵ و سییه‌كان له‌سه‌ر منداڵێك رابگرین، بۆ ئه‌وه‌ی بریندارێكی دیكه رزگاربكه‌ین، چونكه ده‌مانزانی ده‌توانین برینداره‌كه له مردن رزگاربكه‌ین".
له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه‌دا، عه‌تار ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر پزیشكی زیاتر و ئامێر و كه‌لوپه‌لی زیاتر پزیشكی هه‌بوایه، ده‌كرا ژیانی هه‌ردووكیان له مردن رزگار بكه‌ین، به‌ڵام كاتێك ژماره‌یه‌كی زۆر بریندار دێنه نه‌خۆشخانه، پێویسته به داناییه‌وه بڕیاربده‌ین، كامیان هیوای مانه‌وه‌یان له ژیان زیاتره فریای بكه‌وین و ژیانی رزگاربكه‌ین".
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له سووریا و شایه‌تحاڵان، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، نه‌خۆشخانه‌كان به به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه ده‌كرێنه ئامانج.
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی سووریا تا ئێستا، به سه‌دان كارمه‌ندی ته‌ندروستی و یاریده‌ده‌ری پزیشكی، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای رژێمی سووریا و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیاوه كوژراون.
زۆرێكیش له پزیشكان پێیانوایه، به مه‌به‌ست ئه‌وان ده‌كرێنه ئامانج.
له‌كاتی بۆردومانكردن و به ئامانجگرتنی نه‌خۆشخانه‌كان، ته‌نها برینداران و پزیشكان ناكوژرێن، به‌ڵكو ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش ده‌كوژرێن كه له نه‌خۆشخانه‌كه‌ن و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری، خه‌وێنراون.
پزیشكه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌شێك له جه‌سته‌ی خۆمم له‌وێ جێهێشتووه، ژماره‌یه‌ك كه‌سی زۆر باشم بینی و ده‌رفه‌تێكی باشم بۆ ره‌خسا بۆ بینینی ئه‌و خه‌ڵكه باشه، به‌ڵام هه‌میشه وا هه‌ست ده‌كه‌م به رۆیشتنم ده‌ستم له‌وان به‌رداوه، بۆیه هه‌ست به تێك‌شكان و بۆشاییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌م".
عه‌تتار له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سووریا، دوپاتیده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تم بۆ بڕه‌خسێت، بێگومان ده‌گه‌ڕێمه‌وه".
سه‌رچاوه: CNN






