عیرفان عه‌بدولعه‌زیز: پیلانێكی گه‌وره هه‌بوو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌ڵوه‌شێته‌وه
K24 – هەولێر:
رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، پیلانێكی گه‌وره له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌یان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ده‌شڵێت، ئه‌وانه‌ی جیابوونه‌ته‌وه و له بارودۆخی بزووتنه‌وه رازی نین له‌سه‌ر شه‌قام هاتوون.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 3ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) عیرفان عه‌بدولعه‌زیز، رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كاتێك بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له نیوه‌ی دووه‌می هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو دروست بوو و جیهادی له دژی حكومه‌تی عێراق و رژێمی به‌عس رایگه‌یاند و هاوكات هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی به‌ست و به سێقۆڵی به‌ره‌نگاری به‌عس بوونه‌وه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه نه‌بوو كۆنگره ببه‌ستێت و مه‌ركه‌زیه‌ت بۆ بزووتنه‌وه دروست بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای راپه‌ڕین و دروستبوونی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ، دووباره نه‌توانرا كۆنگره‌ی دامه‌زراندن ببه‌ستن. گوتیشی، هه‌ر ئه‌و كات هه‌وڵ و ده‌ستێوه‌ردان هه‌بوو مامۆستا مه‌لا عوسمان، رابه‌ری بزووتنه‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش به وه‌هابی تۆمه‌تبار ده‌كرا.
عیرفان عه‌بدولعه‌زیز باسی له‌وه‌ش كرد، پیلانێكی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر بزووتنه‌وه هه‌بوو، ته‌نانه‌ت له 15ـی ئه‌یلوولی 2023ـدا له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر بووه و پێیان راگه‌یاندوون، كه ئه‌گه‌ر كۆنگره نه‌كه‌ن، ده‌بێت بزووتنه‌وه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌وانه‌ی له كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه ناڕازین به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی باڵی "كامیل حاجی عه‌لی" كه‌سانێكن له‌سه‌ر شه‌قام كۆبوونه‌ته‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن. گوتیشی، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كرێت پیلانێكی خراپه، بۆیه ئه‌و وه‌كوو رابه‌ری بزووتنه‌وه نه‌یتوانیوه لێیان ببوورێت و بڕیاریشی داوه، هه‌رگیز لێیان نه‌بوورێت.
روونیشیكرده‌وه به "كامیل حاجی عه‌لی" گوتووه، ده‌ستبه‌رداری پۆستی رابه‌ری ده‌بێت و ئه‌و له شووراوه ده‌كه‌ن به رابه‌ر و له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیشدا وه‌ك رابه‌ری بزووتنه‌وه ده‌یناسێنن. جه‌ختیشیكرده‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه، ته‌نیا له‌پێناو ئه‌وه‌ی كامیل حاجی عه‌لی ببێته رابه‌ر، به‌ڵام وه‌ڵامی ناوبراو ئه‌وه بووه كه ته‌نیا له رێگه‌ی كۆنگره‌وه ده‌یه‌وێت ببێته رابه‌ر.
لە کۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی هەر یەک لە عیرفان عەلی عەبدولعەزیز و کامیل حاجی عەلی کاندید بوون بۆ رابەری گشتی، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی هەردوو باڵەکەی بزووتنەوە کامیل حاجی عەلی و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی بزووتنەوە بایکۆتی کۆنگرەیان کرد، بۆیە لە گەڕی یەکەم 30ی ئەیلوولی 2023 نەتوانرا کۆنگرە ببەستن، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی کۆنگرە ئەمڕۆ کامیل حاجی عەلی و ژمارەیەک سەرکردە رایانگەیاند، حزبێکی دیکە بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان رادەگەیەنن.
سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی ئەندام و لایەنگرانیان لە باڵەکەی کامیل حاجی عەلی، بۆ ریزەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز دەڵێت: "جگە لەوانەی کە لە بزووتنەوە دەرکراون، ئەوانی دیکە ئازادن بێنەوە ریزەکانی بزووتنەوە، هەندێک لە بەرپرسەکانیشیان هاتوون بەشداریان لە کۆنگرە کردووە".
هەرچەندە لە ماوەی رابردوودا بزووتنەوەی ئیسلامی 12 کۆنگرەی بەستووە، بەڵام بەپێی یاسا و رێکارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەبێت هەموو حزبێک کۆنگرەی دامەزراندن ببەستێت، بۆیە بزووتنەوە ئێستا کۆنگرەی دامەزراندن دەبەستێت.
نزیکەی دوو ساڵە کێشە کەوتووەتە نێوان باڵی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز و باڵی کامیل حاجی عەلی؛ بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە رۆژی 5ی شوباتی 2022 کۆنگرەی 12ـەمینی خۆی لە شاری هەولێر بەست، لەو کۆنگرەکەدا تەنیا کامیل حاجی عەلی کاندید بوو بۆ رابەری بزووتنەوەکە، بەڵام نەیتوانی زیاتر لە نیوەی دەنگەکان بەدەست بهێنێت، بۆیە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز وەک رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەردەوام دەبێت لە کارەکانی، دواتر کامیل حاجی عەلی ناڕەزایەتی دەربڕی و رۆژی (3ی تشرینی یەکەمی 2022) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەو رابەری بزووتنەوەکەیە و کارەکانی کۆنگرە پێشێلکاری تێدا بووە، دواتریش لە باڵی کامیل حاجی عەلی رایانگەیاند، ئەنجامەکانی کۆنگرەی 12 هەڵوەشاوەتەوە.
بزووتنەوەی ئیسلامی کە بە دایکی حزبە ئیسلامییەکان لە کوردستان دادەنرێت، لە ساڵی 1987 لە لایەن کۆمەڵێک کەسایەتی ئایینی بە سەرکردایەتی مەلا عوسمان عەبدولعەزیز لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیەندرا. بزووتنەوە یەکەم حیزبی ئیسلامیی چەکدارە کە لە باشووری کوردستان دامەزراوە.