سیروان بارزانی: دروستکردنی حەشدی کوردی کارێکی خراپە و پێچەوانەی رێککەوتنەکانە

K24 – هەولێر:
سەبارەت بە هەوڵەکانی دروستکردنی حەشدی کوردی، سیروان بارزانی سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ- مەخموور رایده‌گه‌یه‌نێت، دروستکردنی حەشدی کوردی کارێکی خراپە و پێچەوانەی رێککەوتنەکانە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەکرێت دواتر کەسانێکی دیکەش دەست بە دامەزراندنی خەڵک بکەن، لە کاتێکدا عێراق هیچ پێویستی بەم هێزانە نییە.
سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ- مەخموور راشگه‌یاند، پەیوەندییەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان لەوپەڕی باشیدان و پڕۆسەی یەکگرتنەوەی هێزەکانیش بەردەوامە.
سیروان بارزانی دەشڵێت، هەماهەنگیمان لەگەڵ لایەنی عێراقیش هەیە و دوو لیوا هاوبەشەکە بەمنزیکانە لە بۆشاییە ئەمنییەکان جێگیر دەکرێن.
پێشتریش ئه‌دهه‌م جومعه، دامه‌زرێنه‌ری حه‌شدی شه‌عبی كوردی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاندبوو، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌و هێزه 150 كه‌سییه‌ی له ساڵی 2020 له سنووری كه‌ركووك دروستكرا، دووباره پێكده‌هێنرێته‌وه و ده‌ست به ده‌وامكردن ده‌كه‌نه‌وه.
كوردستان24 زانیویه‌تی له چه‌ند رۆژی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له سنووری كه‌ركووك ئه‌نجامداوه بۆ پێكهێنانه‌وه‌ی حه‌شدی كوردی كه له ئێستادا ژماره‌یان 150 كه‌سه و ژماره‌كه‌ش زیاتر ده‌كرێت و باره‌گای سه‌ربازیش له سنووری شوان و له‌یلان داده‌مه‌زرێنن و فه‌رمانی راسته‌وخۆش له ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه وه‌رده‌گرن.