ژاپۆن هۆشداری روودانی تسۆنامی دەدات
K24 - هەولێر:
ئاژانسی زەویناسی ژاپۆن بڵاویکردەوە، بەهۆی روودانی بومەلەرزەیەکەوە بە گوڕی 6.6 پلەی رێختەر، مەترسی روودانی تسۆنامی لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دروستبووە.
ئاژانسی زەویناسی ژاپۆن بڵاویشیکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز کەناراوەکانی نیمچەدوورگەی ئیزۆی لە رۆژهەڵات گرتووەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی رادەی ئاوی دەریا بەڕێژەی یەک مەتر.
باسی لەوەشکردووە، دانیشتووانی نیمچەدوورگەی ئیزۆیان لەبارەی مەترسیی روودانی تسۆنامییەوە ئاگادار کردووەتەوە و داوایان لێکردوون، نزیک کەناری دەریا نەبنەوە و لەکاتی روودانی تسۆنامی پەنا بۆ جێگا بەرزەکان ببەن.
تسونامی، به شهپۆلی گهورهی دهریا دهگوترێت، كه بههۆكاری بوومهلهرزه یان چالاكبوونی چاڵه گڕكانییهكانهوه درووست دهبێت و زۆرجار ناوچە وشکانییەکانی نزیک سنوورە ئاوییەکان بەهۆیەوە وێران دەبن و زیانی زۆریان پێدەگات.