پێشانگای "ئەزامیل" بەبەشداری هونەرمەندانی کورد و عەرەب لە هەولێر کرایەوە

K24 - هەولێر:

یەکەمین پێشانگای "ئەزامیل" بە بەشداری پەیکەرتاشانی کورد و عەرەب لە سەنتەری رۆشنبیری جیهان کرایەوە، تیایدا 20 پەیکەری قەبارە بچووک و گەورە، کە گوزارشت بوون لە کەسایەتی و ژیان و سروشت و مێژووی بیری فەلسەفی نمایشکران.

بورهان سابیر، پەیکەرتاش و سەرپەرشتیاری پێشانگاکە بۆ کوردستان24 گوتی: لە چوارچێوەی چالاکییەکانی سەنتەرەکەمان، کە هەمیشە بەردەوامه له چالاکیی رۆشنبیری و هونەری ئەم هەفتەیە میوانداری ئەو هونەرمەندە پەیکەرتاشانەمان کرد، که تەمەنێکە وەک ناوێکی دیار لە هونەری پەیکەرتاشی، خزمەت بە هونەری کوردی و عێراقی دەکەن و تا ئێستاش چەندین پێشانگای هاوشێوەی ئەم پێشانگایەیان لە دەرەوەی کوردستان کردووەتەوە.

پەیکەرتاش و سەرپەرشتیاری پێشانگاکە، گوتیشی: ئێمەش وەک هونەرمەندان کورد دوای گفتوگۆی چڕ بڕیارماندا پێشانگای "ئەزامیل" بۆ یەکەم جار بێنینە هەولێر و داهێنان و بەخششی ئەو هونەرمەندانه نیشانی ئامادەبووان بدەین، کە زۆربەی پەیکەرەکان بەبێ زمان گوزارشت لە کەسایەتی و سروشت و مێژوو دەکەن.

ب
ژه