گوته‌بێژی پێنتاگۆن: خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تورکیا بۆ بەرگریکردن لەخۆمان بوو
K24 – هەولێر:
پات رایده‌ر، گوته‌بێژی پێنتاگۆن، دەڵێت، فڕۆکە بێفرۆکەوانەکەی تورکیا لەسەر هێزەکانمان مەترسی بوو، ناوبراو گوتیشی: له بۆردومانه‌كانی توركیا له سووریا نیگه‌رانین.
پات رایده‌ر، گوته‌بێژی پێنتاگۆن، لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تورکیا بۆ به‌رگریكردن له خۆمان بووه، هەروەها هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه كه توركیا نیازی هێرشی هه‌بووبێت.
گوته‌بێژی پێنتاگۆن، هاوکات راشیگەیاند، فڕۆکە بێفرۆکەوانەکەی تورکیا له‌سه‌ر هێزه‌كانمان مه‌ترسی بووه. لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، له بۆردومانه‌كانی توركیا له سووریا نیگه‌رانین.
پات رایده‌ر، دەڵێت: توركیا هاوپه‌یمانێكی نزیكی ئێمه‌یه و له شه‌ڕی په‌كه‌كه پشتیوانی توركیا ده‌كه‌ین، هەروەها توركیا مافی خۆیه‌تی گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی بپارێزێت.
گوتەبێژی پێنتاگۆن، داواکارە لە تورکیا لە هێرشەکانی بۆ سەر سووریا هەماهەنگی هێزەکانی ئەمەریکا بێت.
پات رایدەر ئاماژەی بەوەشدا، خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە تورکییەکە رووداوێکی نەخوازراو بوو.
لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردستان24 لەبارەی هۆکاری سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی دژی داعش، گوتەبێژی پێنتاگۆن، گوتی: هۆکاری سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی دژی داعش هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بوو.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 5ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) دوو به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرا بكرێت به ئاژانسی "رۆیته‌رز"ـیان راگه‌یاندووه، فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكی جۆری "ئێف16" فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیایان له نزیك هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریادا خستووه‌ته خواره‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه و په‌یوه‌ندی به هێزه چه‌كداره‌كانی توركیاوه نییه. ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێنتاگۆن زانیاری زیاتری نه‌دركاندووه، كه ئاخۆ فڕۆكه‌كه بێفڕۆكه‌وانه‌كه سه‌ر به چ لایه‌نێكه.
هاوكات هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا ژماره‌یه‌ك هێرشیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان له باكووری سووریا ده‌ستپێكردووه.
هه‌سه‌ده له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا باسی له‌وه كردووه، توركیا به زیاتر له 15 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئاسمانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریای به‌زاندووه و ژماره‌یه‌ك بنكه و ژێرخان و دامه‌زراوه‌ی خزمه‌تگوزاری و وێستگه‌كانی نه‌وت و سووته‌مه‌نی به‌ئامانج گرتووه و له ئه‌نجامدا گیانله‌ده‌ستدان و برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، كه به‌شێكیان هاووڵاتین.