30 میلیار دۆلار پارەی بلۆككراوی ئێران ئازاد دەكرێت

K24 - ھەولێر

بانكی نێودەوڵەتی ئاشكرای دەكات، لە درێژەی جێبەجێكردنی رێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی ئێران، 30 میلیار دۆلار پارەی بلۆككراوی ئەو وڵاتە ئازاد كراوە.

بانكی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لە دوای رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك،  30 میلیار پارەی بلۆككراوی ئێران ئازاد كراوەو دەشڵێت، ئەو خەسارەی بەر ئابووری ئێران كەوتووە لە ئەنجامی دابەزینی بەھای نەوت كەمتر بووە لە وڵاتانی دیكەی ناوچەكە، لە بەرئەوەی ئێران لە ئابووری خۆیدا كەمتر پشتی بە نەوت بەستووە.

بانكی نێودەوڵەتی دەڵێ، دوای رێككەوتنەكان 30 میلیار دۆلار ئێران پارەی بلۆككراوی ئێران ئازاد كراوە و ئەو وڵاتە دەتوانێت پارەكانی لە بانكە نێودەوڵەتییەكان وەگەڕ بخاتەوە.

لەگەڵ تێپەڕینی ساڵێك بەسەر رێككەوتننامە ناوەكییەكە ، ئێران رەخنە لە ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا دەگرێت كە پابەندی خاڵەكانی رێككەوتنەكان نەبوون، ئەو وڵاتانەش ئێران بە پێشێلكردنی رێككەوتنەكان تۆمەتبار دەكەن.