بلینکن: لەگەڵ هاکان فیدان باسمان لە هەماهەنگی نێوانمان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کرد

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا

K24 – هەولێر:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا باسمان لە هەماهەنگی نێوان ئەمەریکا و تورکیا کرد لەپێناو ئامانجی هاوبەشمان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.

ئەمڕۆ هەینی (6ـی تشرینی یەکەمی 2023)، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، "ئەمرۆ لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا قسەم کرد و تێیدا باسمان لە چالاکی و هەماهەنگی نێوان ئەمەریکا و تورکیا کرد لە پێناو ئامانجی هاوبەشمان کە بریتییە لە تێکشکاندنی هەڕەشە تیرۆرستییەکان".

ئەم پەیوەندی تەلەفۆنییەی نێوان ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای ئەوەی دێت کە دوێنێ ئەمەریکا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیای لە باکوری سووریا خستەخوارەوە، دوای ئەم رووداوەش دوو به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی كه‌ نه‌یانویست‌ ناویان ئاشكرا بكرێت بە ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز"ـیان راگەیاند، فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكی جۆری "ئێف16" فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیایان له‌ نزیك هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ باكووری سووریادا خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

له‌لای خۆیه‌وه‌ به‌رپرسێك له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند‌، ئه‌و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی توركیاوه‌ نییه‌.

هاوکات، پات رایده‌ر، گوته‌بێژی پێنتاگۆن، لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەسەر هۆکاری خستەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی تورکیا رایگەیاند، خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تورکیا ‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ خۆمان بووه‌، هەروەها هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ توركیا نیازی هێرشی هه‌بووبێت.

گوته‌بێژی پێنتاگۆن، ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکە بێفرۆکەوانەکەی تورکیا له‌سه‌ر هێزه‌كانمان مه‌ترسی بووه‌. لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، له‌ بۆردومانه‌كانی توركیا له‌ سووریا نیگه‌رانین.

پات رایده‌ر، گوتیشی: توركیا هاوپه‌یمانێكی نزیكی ئێمه‌یه‌ و له‌ شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ پشتیوانی توركیا ده‌كه‌ین، هەروەها توركیا مافی خۆیه‌تی گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی بپارێزێت.