بانگخوازێكی ئیسلامی به‌م شێوه‌یه ئامۆژگاری سه‌ماكاران ده‌كات
چه‌ندین چالاكی هاوشێوه هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
بانگخوازێكی ئیسلامی ـ توركی، ئامۆژگاری ژماره‌یه‌ك سه‌ماكاری توركی ده‌كات كه به جلی نیوه‌ڕووت و دانانی خواردنه‌وه له‌سه‌ر مێز، گوێ له قسه‌كانی ده‌گرن، كه تایبه‌ته به پێكه‌وه ژیان له ئاینی ئیسلامدا.
عه‌دنان ئۆكتار، كه هه‌ندێ كه‌س به هزرمه‌ند و بزنسمه‌نی توركی ناوی ده‌به‌ن، كتێبێكی به ناوی "ئه‌تله‌سی ئافراندن" هه‌یه، به‌هۆی شێوازی تایبه‌ت به خۆی بۆ بانگه‌شه‌ی ئاین، كاردانه‌وه‌ی زۆری زانایانی ئیسلامی به‌دوای خۆیدا هێناوه، كه میدیای تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و چالاكییه‌كانی بۆ بانگه‌شه‌ی ئاین تێدا بڵاو ده‌كاته‌وه. ئه‌وه ته‌نیا یه‌كێك له‌و چالاكییانه‌یه، كه چه‌ندین چالاكیی هاوشێوه هه‌یه.
ئۆكتار له میانه‌ی كوده‌تای سه‌ربازی توركیا چه‌ندین چالاكی بۆ پشتگیری كردنی ئه‌ردۆغان و حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی وڵاته‌كه‌ی هه‌یه.