جووتیارانی کورد بەرامبەر پێشێلکارییەکانی سوپای عێراق هەڕەشەی خۆپیشاندان دەکەن

K24 - پەڵکانە

سوپای عێراق کاری کشتوکاڵی لەسنووری پێنج گوندی شارەدێی سەرگەران قەدەغەدەکات و هەرجووتیارێک بچێتە سەر زەوییەکەی دەستگیری دەکەن، فیرقەی هەشتی سوپای عێراق هەمەڕی سەربازی لەنێو زەوییە کشتوکاڵییەن بڵاوەپێکردووە و رێگە بەهیچ جووتیارێک نادەن کاربکات.

شەوی رابردوو ھێزيكی سەربازی سوپای عێراق، هەڵیکوتایە سەر زەویوزاری جووتیارانی کورد لە پەڵکانە، هێزە سەربازییەکە لەو زەوییانەدا کە زەوی دەشتی ئاغایە، مەرەشە و کەرەستەی ئاودێریان شکاندووە، هێزەکە سەر بە فیرقەی هەشتی سوپای عێراقە و بەهەموو شێوەیەک کاری کشتوکاڵییان لە گوندەکانی پەڵکانە، شەناغه، سەربەشاخ ،گابەڵەکە و خەرابە قەدەغە کردووە، هێزێکی زۆری سەربازیی لەنێو زەوییە کشتوکاڵییەکاندا بڵاوەیان پێکراوەو هەر جووتیارێک کاری کشتوکاڵی بکات دەستگیری دەکەن.

دەشتی ئاغا، جووتیار، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، سوپای عێراق ناهێڵن کاری کشتوکاڵی بکەین و دەستگیرماندەکەن و کەرەستەکانمان دەشکێنن".

جگە لەقەدەغەکردنی کاری کشتوکاڵی، هێنانی ئالیک بۆ ئاژەڵ و پەینی کیماوی و هەموو کەرەستەیەکی کشتوکاڵی بۆ نێو ئەو پێنج گوندە قەدەغەکراوە.

لەلایەکی دیکەوە، موحسین ئیسماعیل، جووتیار دەڵێت: لە 16ـی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا بارودۆخمان بەو شێوەیە و ناهێڵن هیچ کارێک بکەین، ئێمەیان تەواو هەراسان کردووە.

بەپێی بڕیاری ژمارە 29ـی ساڵی 2012 ئەنجوومەنی وەزیران بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی لیژنەی کاروباری باکوور، زیاتر لە 700 گرێبەستی عەرەبی هاوردە هەڵوەشاوەتەوە و فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووکیش بەنووسراوی فەرمی فیرقەی هەشتی سوپای عێراقی ئاگادارکردەوەتە رێگە لەکاری  کشتوکاڵی جووتیارانی کورد نەگرن، بەڵام سوپای عێراق گوێ بە داواکارییەکەی فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک نادات.

لەلایەن خۆیەوە، محەممەد ئیسماعیل، نوێنەری جووتیاران، بە کوردستان24ـی گوت: چەندین بڕیارمان هەیە و بۆئەوەی ئەو زەوییانە وەربگرینەوە بەڵام سوپای عێراق رێگریمان لێدەکات

جووتیارانی گوندەکانی شارەدێی سەرگەران فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووکیان ئاگادارکردوەتەوە ئەگەر سوپای عێراق لەسەر رێگرییەکانی بەردەوام بێت خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجامدەدەن.

Fly Erbil Advertisment